به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************





 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



 

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home کومه‌لایه‌تی ئیتالیا زیاتر لە 8 ملیۆن هەژاری تێدایە


ئیتالیا زیاتر لە 8 ملیۆن هەژاری تێدایە

  شۆڕش عزیز سورمێ  
ئیتالیا كە بە شەشەمین دەوڵەتی پیشەسازی دادەندرێت لە جیهاندا، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی تەنگژەیەكی دارایی زۆر گەورە بووەتەوە كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری لەو وڵاتەدا.

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن پەیمانگەی ئاماری نیشتیمانیی ئیتالیاوە ئەنجام دراوە، لە كۆتایی ساڵی 2010ـدا، ژمارەی هەژاری لەو وڵاتەدا گەییشتووەتە 8 ملیۆن كەس، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خەریكی دانانی پلانێكە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكوومەت و بەمەیش زیاتر كار لە میللەتەكە دەكات و باری گوزەرانیان خراپتر دەكات.

لەو دوا ئامارەدا دەردەكەوێت كە 8 ملیۆن كەس، واتە 13.8%ـی دانیشتووانی ئیتالیا بە هەژار دادەندرێن، ئەمەیش لەسەر بنەمای ئەوەی كە مووچەی مانگانەی دوو كەس لەو ڕیژەیە دەگاتە 992.46 یورۆ لە مانگیكدا كە بە نزمترین مووچە دادەندرێت و ناتواندرێت پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی بە تەواوی پی دابین بكرێت.

هاوكات ئەو هەژارییە لەنێو ئەو خیزانانە زیادی كردووە كە سێ منداڵی هەرزەكاریان هەیە یاخود بەساڵداچووەكانی تێدایە، چونكە تەنیا یەك تاكی ئەو خیزانە مووچەی خانەنشین وەردەگریت.

هەروەها لە وڵاتی ئیتالیا نزیكەی 3.129 ملیۆن لە ژمارەی دانیشتووانی، لە دۆخێكی خەراپدا دەژین، واتە ئەو ڕیژەیە ناتوانن پارەی خزمەتگوزارییەكان و پیداویستییە سەرەكییەكانی ژیان بدەن بۆ وەدەستهینانە ئاستیكی قبووڵكراو لە ژیان كە ئەمەیش بەپێی ناوچەكان دەگۆڕیت، چونكە لە ناوچەكانی باشوور كەلوپەڵ هەرزانترە لەچاو ناوچەكانی باكوور.

بڵاوكردنەوەی ئەو ئامارە لە كاتێكدابوو كە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خەریكی تاوتووكردنی پلانی دەستگرتنەوەی (تەقشف) بوون بە بڕی 48 ملیار یورۆ لە ماوەی چوار ساڵدا كە بەمە گەلی ئیتالیا زیاتر نیگەران بوون، چونكە جێبەجێكردنی ئەو پلانە لەسەر كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و كەمكردنەوەی بودچەی شارەوانییەكان و خانەنشینان دەكرێت.

لە لایەكی دیكەوە سەرەڕای ئەوەی گەلی ئیتالیا بە هۆی ڕووخانی بۆرسەكەیانەوە بە دەست تەنگەژەی داراییەوە دەناڵێنن، (سیلڤیۆ بیرلسكۆنی)ـی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، بۆ سەرلەنوێ دادگەییكردنەوەی لەسەر هەمان دۆسیەكانی پێشووی سەبارەت بە كارە بەدڕەوشتەكانی و كێشەی گەندەڵییەكانی، ڕووبەڕووی دادگە دەبێتەوە كە ئەمەیش هاووڵاتیانی ئیتالیای زیاتر نیگەران كردووە.  
 
 

 
 
May 2012
MTWTFSS
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031 
Tv online