پیرۆزبێت ڕۆژی جه‌ژنی جیهانی منداڵان
ره‌زا شـوان / نه‌رویج به بۆنه‌ی ڕۆژی جه‌ژنی جیهانی منداڵان ( یه‌كه‌می / یونی« جۆزه‌ردان»/ هه‌موو ساڵێك) جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م منداڵانی كوردستان و، تیكڕای منداڵانی جیهان ده‌كه‌ین..
ده‌سته ناسك و قنجه‌كانی یه‌ك به یه‌كیان ده‌گوشین .. به‌خته‌وه‌ری و شادی و داهاتوویه‌كی خۆشتر و به كامی دڵیان بۆ ده‌خوازین .. هیوادارین چیتریش پێشێلی مافه‌كانیان نه‌كه‌ن .
بێگومان مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و خۆشتر و شیاوتر بۆ كورد و كوردســتان .. له سایه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنی ڕاست و دروستی كوردیـله چـــاوگه‌شـه‌كـــانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی..چونكه ئه‌م كاكه‌له ڕوحسووكانه و،ئه‌م خونچه‌گۆڵه ناسك و گه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆمانن .. ئه‌م منداڵه چه‌له‌نگ و خوێن گه‌رم و شیرینانه‌ی ئه‌مڕۆمانن .. ده‌بنه نه‌وه‌ی داهاتوومان..ده‌بنه كه‌ڵه‌پیاوی میرخاس و قاره‌مـان ..ده‌بنـه شێره‌كچ و شه‌كره‌ژن و دایكی میهره‌بان .. ده‌بنه شۆڕه‌سواری دلێری مه‌یدانی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی.. ده‌بنه ڕابه‌ر و فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ست .. كاروبار و ده‌سه‌ڵاتی كوردســتان ده‌گرنه‌ده‌ست و به‌ڕێــوه‌ی ده‌به‌ن..هه‌ر به شانوشكۆی ئه‌مانیش« ده‌وڵه‌تی كوردسـتان »ی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێت.
له‌م پێودانگه‌وه، پێویسته منداڵه‌كانمان پشتگوێ نه‌خه‌ین و .. نه‌یانـده‌ینه ده‌سـت قــه‌زا و قه‌ده‌ر یا به سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌یان نه‌كه‌ین..ئه‌گینا لاڕێ ده‌بنه‌وه یا له ڕێ ده‌ریان ده‌كه‌ن.. له ئه‌نجامیشدا ، وه‌كو تاكیش ده‌بنه كه‌سانێكی بێخێر و ملهوڕ و به‌ره‌ڵای زیانبه‌خه‌ش و ، كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قه‌تی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌شیان لێدێته كایه‌وه.ئۆباڵی ئه‌و ئاكامه نه‌خوازراوه‌ش له ئه‌ستۆی هه‌مووماندا ده‌بێت .. هیوادارین كه ئاكامی وا نه‌یاته ڕێی نه‌وه‌ی داهاتوومان. به‌ڵام پێویسته مه‌رترسیی ئه‌م ڕاستیانه له‌به‌رچاو بگرین و، هه‌موومان پێكه‌وه:( خێزان ، قوتابخانه ، حوكمه‌ت ، كۆمه‌ڵه‌ی منداڵپارێزی كوردستان ، هه‌موو ئه‌و ڕێكخرا و ده‌زگــا مه‌ده‌نییانه‌ش كه له بواری منداڵاندا كارده‌كه‌ن ، میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان ، هه‌ر خه‌مخـۆر و خوازیارێكی داهاتوویه‌كی باشتر و شایسته‌تر بۆ كورد و كوردستان ) .. پێویسته ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ست و ، به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست جگــه‌رگۆشه‌كانمان پــه‌روه‌رده و ڕێنمایی و ئاراسته بكه‌ین .. هه‌موو پێویستییه‌كانی نه‌شونما و گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان بۆ دابین بكه‌ین .. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی پێویست و پێرۆزه .. بێگومان باخچه‌ی گوڵـگه‌ش و جـوان ، شـانازی و ده‌ستخۆشی بۆ باخـچه‌وانه دڵـسۆزه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێــته‌وه.. با چیتر جیـهانی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان نه‌شێوێنین..چیتر هیوا و خه‌ون و خه‌یاڵه سه‌وز و شیرینه‌كانیان لێتێك نه‌ده‌ین.. چیتر خۆشیی تافی منداڵیان لێ تاڵ نه‌كه‌ین.
منداڵانی كوردمان له ڕووی زیره‌كی و هۆشیاری بیر و زه‌ین و بلیمه‌تی و دانای و تواناوه ئه‌گه‌ر له منداڵانی گه‌ڵانی تر زیاتر نه‌بن ، به‌ڵام كه‌متر نین..ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كان و هه‌ل و مه‌رجه‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنیان بۆ بڕه‌خسێنین .. بێگومان به سه‌تان زانا و دانا و كه‌سایه‌تیی ناوداریان لێهه‌ڵده‌كه‌وێت .. كه ده‌بنه مایه‌ی ڕێز و شانازی بۆ گه‌لی كوردمان.
ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا ، تا ڕاده‌یه‌ك منداڵانی كوردمان به به‌شێك له مافه‌كانــیان شادبوونه.. به‌ڵام له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستانی داگیركراودا ، ڕژێمه عه‌سكه‌رتارییه شۆڤێنییه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان .. تا سه‌ر ئیسقان منداڵانی بێ گوناحی كوردمانیان له ساده‌ترین مافه‌كانی ژیان بێبه‌ش كردوون و .. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یان چه‌وسێننه‌وه و به چاوێكی پڕ له قین و نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌ڕواننه منداڵانی كوردمان و ، زۆر به زه‌قی و ڕه‌قی و به بێویژدانییه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن .. تا ئه‌مڕۆش به هه‌زاران منداڵانی كوردمان خراونه‌ته زیندانه سامناكه‌كانی توركیا و ئێران و سوریاوه .. به توومه‌تی بێبنه‌مای هه‌ڵبه‌ستراوی دوور له ڕاستییه‌وه تاوانبار كراون .. ڕۆژانه‌ش زۆر بێبه‌زه‌ییانه ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌روونیان ده‌ده‌ن .. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه دادگاییشیان بكه‌ن .. زۆریش به داخیشه‌وه كه ڕێكخراوی مافه‌كانی منداڵ و مافه‌كان مرۆڤ و هیومه‌ن رایتس ۆچ و ویژدانی جیهانی له ئاستی ئه‌و سته‌م و تاوان و پێشێلكارییانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به منداڵانی كوردمان ده‌كرێن .. خۆیان كوێر و كه‌ڕ و لاڵ كردووه.. به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان له سه‌روی مرۆڤایه‌تی و هه‌ق و دادپه‌روه‌رییه‌وه‌یه.
به داخیشه‌وه ، كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی ڕابردوودا، له باشووری كوردستاندا، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كوردیمان، بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆیان ، موزایه‌ده‌یان به ساده‌یی و خۆشبڕوای و به دڵپاكی منداڵانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌كرد ، فێری ڕه‌فتار و كاری نابه‌جێی ئه‌وتۆیان ده‌كردن، كه هه‌رگیز ئه‌مانه له منداڵان ناوه‌شێنه‌وه..ئه‌و لایه‌نانه بیریشیان له‌وه ناكرده‌وه كه ئه‌م ڕه‌فتاره سه‌قه‌ت و زیانبه‌خشانه‌یان .. ڕه‌نگدانه‌وه و كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپیان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌بێت..داواكارین كه كاره‌ساتی وا دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
تا ئه‌مڕۆش، به‌شێكی زۆری منداڵانی كوردمان،به هۆی نه‌بوونی و ده‌ستكورتی و سه‌ختی بژێوی و گوزه‌رانی خێزانییان، له خوێندن بێبه‌ش بوونه، یا به ناچاری وازیان له خوێندن هێناوه و .. رۆژ تا ئێواره كاری قورس و سه‌خت ده‌كه‌ن و ، له‌شه ناسكه‌كانیان و گۆپه خڕه‌كانیان ، به هۆی سه‌رما و گه‌رماوه هه‌ڵقرچاون و سیس و چرچ بوونه‌ته‌وه و، ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاون، به‌بێ نازی و كوێره‌وه‌ری و داماوی ده‌ژین.. ڕاستیشه كه « تێری ئاگای له برسی نییه » . وه‌كو منداڵانی تێر و ته‌سه‌ل و گیرفانپڕی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین و .. وه‌كو ئه‌وانیش بۆاری گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه .. به‌ڵكو وه‌كو منداڵ، هیچ له‌زه‌تیان له هه‌ره‌تی منداڵییان نه‌كردووه .. له نیوه‌یان زیاتر تا ئه‌مڕۆش نازانن ڕۆژی جه‌ژنی منداڵان چییه و كه‌یه ..؟ به‌ڵكو به‌شێكی زۆریشیان نازانن كه مافه‌كانین چین ؟
بۆیه داوا له حوكمه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین ، كه ئاوڕێكی جدی له منداڵانی كوردســــتان بده‌نه‌وه و به منداڵی خۆیانیان بزانن و .. ئه‌وه‌ش بزانن كه منداڵه‌كانمان به نرخـترین سامانی گه‌له‌كه‌مانن.. ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌به‌رچاوبگرن كه په‌ره‌رده‌كردن و دروستكردنی نه‌وه‌ی داهاتوومان ، له كۆشكی قه‌شه‌نگ و ته‌لاری باڵابه‌رز ، له‌پێشتر و گرنگترن .
ده‌ستی یارمه‌تیش بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانه ده‌ستكورته‌كانه‌مان درێژبكه‌ن و مانگانه‌یان بۆ ببڕنه‌وه، تا ناچار نه‌بن كه كار به منداڵه‌كانیان بكه‌ن .. به هه‌موو جۆرێكیش كارپێكردن به منداڵان له ژێر ته‌مه‌نی شانزه ساڵییه‌وه قه‌ده‌غه‌بكه‌ن .. به تایبه‌تیش كاری دژوار و مه‌ترسیدار، كه ته‌نگ به گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌ی ناسكی منداڵان هه‌ڵده‌چنن .. سزای ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه كار به منداڵانی ژێر ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه ده‌كه‌ن .. چوكه ئه‌مه پێشێلكردنی زه‌قی مافه‌كانی منداڵانه ، وه‌ك له « جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ»دا هاتووه.
پێشیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ، كه هه‌ر منداڵێك له نه‌خۆشخانه له دایك ده‌بێت ، حوكمه‌تی كوردستان وه‌كو خه‌ڵات، لایه‌نی كه‌مه‌وه « ٥٠٠ » دۆلار پێشكه‌ش به‌و منداڵه بكات.. داواش له دایك و باوكانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، كه ناوی كوردی له منداڵه‌كانیان بنێن.
هه‌ره‌ها داواش له وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده‌ی كوردستان ده‌كه‌ین .. كه ده‌قی مافه‌كانی مـنداڵ وه‌كو له « چاڕنامه‌ی مافه‌كانی منــداڵ»دا هاتوون..بخاته په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قۆناخی بنه‌ڕه‌تییه‌وه.یان له نامێلكه‌یه‌ی قه‌شه‌نگدا چاپی بكه‌ن و پێشكه‌شی منداڵانی بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی كوردمان مافه ڕه‌واكانی خۆیان بزانن.
هیواداریشین ، كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كوردستان ، رۆژی جه‌ژنی منداڵان به‌رز ڕابگرێ و له ڕۆژی « ١/٦/ ٢٠١١» دا ، ئاهه‌نگێكی شایسته و قه‌شه‌نگ بۆ منداڵانی كوردستان سازبكه‌ن و ، منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كانیش به‌سه‌ربكه‌نه‌وه و دیاری‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن .. هه‌موو ساڵێكیش له‌م ڕۆژه‌دا..چه‌ند( نووسه‌ر و شاعیر و هۆنه‌رمه‌ند )یك كه خزمه‌تێكی به‌رچاویان هه‌بووه و هه‌یه له بواری خزمه‌تكردنی منداڵاندا .. له هه‌چ لقێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری منداڵاندا بن.. خه‌ڵاتی ڕیزلێنانی شایسته‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن .. به مه‌رجێك هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه.
ره‌زا شـوان // سه‌رۆكی كۆمـه‌ڵه‌ی مـنداڵانی كورد // نه‌رویـج : ٢٧/ ٥ /٢٠١١













