جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێ ی كوردیتان پیرۆزبێت
به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردیمان « ٢٧١١ ».. جوانترین پیرۆزبایی له ئێوه و له سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان ده‌كه‌ین..نه‌ورۆز ، پیرۆزترین و دێرینترین و خۆشترین جه‌ژنی كورده ، ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تیمانه ، سومبوڵی برایه‌تی و یه‌كێتی و ئاشتیمانه ، جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن
و ئازادیمانه ، جه‌ژنی ژیانه‌وه و ژیانه ، جه‌ژنی خۆشی و شادی و سه‌یرانه.
هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی یادی جه‌ژنی بیسته‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری كه‌ركوكی كوردستان كه له ڕۆژی «٢١/ ٣ / ١٩٩١» تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستانی له سه‌ر كرد .. به‌عسییه شۆڤێنییه‌كان كه گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی و قورسترین چه‌كیان له كه‌ركوكدا به‌كارهێنا.. به‌ڵام له به‌رده‌م تووڕیی و باوه‌ڕی پۆڵایینی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیومان ، خۆیان ڕانه‌گرت و قه‌یسه‌رییان لێ ببوو به كونه مشك و ، له ماراسۆنێكی ڕاكردندا بوون.. له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه فس‌فس پاڵه‌وانی گۆڕبه‌گۆڕ عه‌لی كیمیاوی و سه‌ركرده‌كانی به‌عس بوون .. جه‌ژنی ڕزگاریی كه‌ركوك و جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مین جار له كه‌ركوكدا ده‌ست له ملان بوون .. له‌و ساڵه‌وه كه‌ركوكییه‌كان جه‌ژنی نه‌ورۆز و جه‌ژنی ڕاپه‌ڕین پێكه‌وه ده‌گێڕن و هێنده‌ی تر نه‌ورۆزیان لا شیرینت و مه‌زنتر بووه.. هیوادارین ئه‌و ڕۆژه‌ش بێته دی ــ دێته‌دیش ــ كه كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی تریشمان ، هه‌ر له ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی كوردستانی دایك و.. ئه‌وسا ده‌بێته جه‌ژنێكی مه‌زنی كوردستان.. بێگومان له سایه‌ی خه‌بات و كۆڵنه‌داندا هه‌موو هیوایه‌ك دێته‌دی.
هیوادارین جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان ، جه‌ژنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و ته‌بای و ئاشتیی گه‌له‌كه‌مان بێت ، ساڵی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و
گه‌شه‌كردنی كوردستانی شیرینمان بێت.
له‌گه‌ڵ دووباره پیرۆزبایی و ڕێزی براتان
ره‌زا شـوان
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد / له نه‌رویج : ١٩ / ٣ /٢٠١١













