هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه ڕۆژی 12ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1390 نۆیه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی وه‌ڕێ بخا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که له هه‌لومه‌رجی ئێستادا له هه‌موو کاتوزهمانێک پتر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دابڕاوه، زۆر له‌مێژه که‌وتۆته ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌ی له‌وڕۆژه‌دا چه‌ندی بکرێ خه‌ڵکێکی زۆرتر له ده‌وری سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن کۆ بکاته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌ک - له هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینهوه بگره تا ده‌گاته واده‌ی پاداشی جۆراوجۆر- به‌کار دێنێ جگه له میکانیزمی دروستی هاندانی هاونیشتمانان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا، که بریتییه له ئازادکردنی کاندیداتۆریو ئازادکردنی دهنگدانو ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکڕاتیک.
هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی ئازاد‌و دێموکڕات‌دا ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ڕێگای سپاردنی به‌رپرسایه‌تیی کاروباری وڵات به نوێنه‌رانی جێگای متمانه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌سڵی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک به‌سه‌ر خه‌ڵکدا پیاده بکهنو چاره‌نووسی خۆیان بۆخۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. به‌وپێیه گه‌وره‌ترین زوڵموزۆر و ناهه‌قی که ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانانی خۆیانی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که رێگای به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردندا، یان باشتر بڵێین ڕێگای شوێن‌دانان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیانیان لێدهبهستن. هه‌ربه‌و پێیه بایکۆتی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن تاکو گرووپه‌کانی هه‌ر وڵاتێکه‌وه ناخۆشترین بژێره‌یه که ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن.
له ئێرانی ئیسلامی‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵبژاردن‌و ڕێفڕاندۆم له نێوه‌رۆکی خۆیان به‌تاڵ کراون‌و به‌پێی بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م ڕێژیمه ڕه‌وایی (مشروعیت)ی خۆی له‌وخه‌ڵکه که حکوومه‌تیان به‌سه‌ره‌وه ده‌کا،وه‌رناگرێ، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ڕێخستنی هه‌ڵبژاردن زیاتر هه‌وڵێک بووه بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی بیروڕای گشتی لهنێوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته جاربه‌جار پتر په‌ره‌ی پێدراوه و ده‌کرێ بڵێین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا گه‌یشتۆته لووتکه.
کۆماری ئیسلامی به تاقیکردنه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتوه که چووکترین کرانه‌وه له هه‌ڵبژاردن‌و به‌گشتی له فه‌زای سیاسیی ئێران‌دا سه‌ر ده‌کێشێته سه‌ر ڕه‌تکرانه‌وه‌ی نیزامی داسه‌پاوی ئیدئۆلۆژیکی له ته‌واوه‌تی خۆیدا. هه‌ر بۆیه کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ، به ئهزموونوهرگرتن له هێندێک ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس یان سه‌رکۆمار، لێ‌بڕاون که ئه‌مجاره ئه‌ڵقه‌ی "خودی"یه‌کان ئه‌وه‌نده ته‌نگ بکه‌نه‌وه که ته‌نانه‌ت جێی به‌شێک له به‌قه‌ولی خۆیان "نیزیکترین یارانی ئیمام"یشی تێدا نه‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بینین شه‌خسی "ڕێبه‌ر" دێته مهیدانو ڕاشکاوانه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان به پێچه‌وانه‌ی ویستی جه‌نابی جووڵاونه‌وه ناتوانن له هیچ هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شدار بن تا ئه‌وکاته‌ی تۆبه له‌هه‌ر هه‌نگاوێک نه‌که‌ن که به‌ره‌و خه‌ڵک و به‌قازانجی ویسته‌کانی خه‌ڵک ههڵیانهێناوهتهوه.
ده‌زانین له کوردستان وه‌زعه‌که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه خه‌راپتریشه. خه‌ڵکی کوردستان له زۆر ده‌رفه‌تدا "نا"یان به کۆماری ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی گوتوه و به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته دژی ئینسانییه‌کانی ڕاوه‌ستاون. بۆیه کورده‌کان بێئه‌وه‌ی گوناهێکیان لێببینرێ له‌ڕوانگه‌ی کاربه‌ده‌ستانه‌وه تۆمهتبارنو هه‌میشه به‌چاوی گومانه‌وه سه‌یریان ده‌کرێ. له قامووسی ده‌مڕاسته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا کوردی دڵسۆز ئه‌وکه‌سه‌یه پشت له گه‌لی خۆی بکاو هه‌موو تواناکانی بخاته خزمه‌تی ئامانجه دژیئینسانییهکانی ڕێژیمی ویلایه‌تی فهقیهییهوه.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا له ئێران بهگشتیو له کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی جێمتمانهو باوه‌ڕ پێکراوی خه‌ڵکن، یان به ڕه‌دکردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحیه‌ت له ململانه‌ی هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خرێنه‌وه، یان به ده‌سکاری ئاکامه‌کانی دهنگدانو دیاریکردنی مۆره‌ی دڵخوازی کاربه‌ده‌ستان به دۆڕاوی ململانه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن یان ئه‌گه‌ر به هه‌رهۆیه‌ک ڕێیان که‌وته مهجلیسو ئۆرگانه به‌ناو هه‌ڵبژێراوه‌کانی دیکه‌وه به‌فه‌رمانی کهسو ئۆرگانه ههڵنهبژێراوهکان ده‌نگه‌کانیان کپ‌و بۆچوونه‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌کرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌ڵبژاردنی ئازادی تێدا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌و نه هیچکام له کاندیداکان به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌قازانجی خه‌ڵک ڕانه‌گه‌یاندوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه کاندیداتۆری ئازاده نه هه‌ڵبژاردن‌و نه‌هیچ ده‌سته‌به‌رێک بۆ دهسکارینهکردنی ئاکامه‌کانی ده‌نگدان هه‌یه‌و سه‌ره‌نجام له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌جلیسی ئێران هیچ سه‌ڵاحیه‌تێکی بریاردانی ئازادی نیه‌و هه‌موو بڕیاره‌کانی له‌سه‌ره‌وه بۆ دیاری ده‌کرێن حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی نۆیه‌می مه‌جلیس بایکۆت ده‌کا.
ده‌زانین کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له کوردستان‌و شوێنه‌کانی دیکه بۆ گه‌رمکردنی بازاڕی هه‌ڵبژاردن هێنێدێک ململانه‌ی عهشیرهتیو ناوچهییو فیرقه‌یی وه‌ڕێ ده‌خه‌ن. به‌ڵام هیوادارین خه‌لکی ئێران و به‌تایبه‌تی کوردستان له‌وه وشیارتر بن که بکه‌ونه داوی ئه‌و حیلهیهی بهکرێگیراوانو ئه‌و نه‌خشه‌یه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاگادارین که ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی یارانه‌و هێندێ ئیمتیازی دیکه‌ی ماددی خه‌ڵکی بکێشنه سه‌ر سندووقه‌کان. خه‌ڵکی وشیاری کوردستان نابێ بهوههڕهشهو گوڕهشانهش له مه‌یدان ده‌رچن. یارانه به‌شێکی که‌م له مافی زه‌وتکراوی خه‌ڵکه‌و به‌خششێک نیه ئه‌وان بتوانن بیکه‌نه دهستدیاریی خۆیان‌و منه‌تی پێ له‌سه‌ر خه‌ڵک دابنێن.
بۆ ئه‌وه‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن که ئه‌مجاره بڕیاری زۆرینه‌ی خهڵکو هیزه سیاسییه‌کانیانه، به شێوه‌یه‌کی شکۆمه‌ند به‌ڕێوه بچێ حیزبی دێموکراتی کوردستان داوا ده‌کا ڕۆژی دوازده‌ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1390 هه‌موو که‌س - به تایبه‌تی له کوردستان - له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه و به‌مجۆره ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ ڕێژیم و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ته‌نیا بهێڵنه‌وه.
سه‌رکه‌وێ ئیراده‌ی یه‌کگرتووی گه‌لانی ئێران دژی دیکتاتۆری‌و کۆنه‌په‌رستی.
نه‌مان بۆ ڕێژیمی ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
22/10/1390 (12/01/2012)












