پانۆراما کوردۆ:- له چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی که له وولاتی لیبیا ئه‌نجام ده‌درێت له‌دژی حکومه‌تی قه‌زافی، دیبلۆماتکارانی لیبی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوایان له هێزه‌کانی سه‌ربازی لیبیا کرد که حکومه‌تی قه‌زافی بروخێنن ،
که پرۆسه‌ی له‌ناوبردن دژ به گه‌له‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌رله‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامانی نێردراوی دیبلۆماسی لیبیا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه یاریده‌ده‌ری بالیۆز(ئیبراهیم الده‌باشی)، قه‌زافیان به‌وه تاوانبارکرد که هاوولاتی وولاتانی تری ئه‌فریقای به‌کارهێناوه بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران.هه‌روه‌ها ئه‌و دیبلۆماتکارانه‌ی لیبیا داوایان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و گشت وولاتانی جیهان کرد که رێگه به قه‌زافی نه‌ده‌ن په‌نا بباته به‌ر وولاته‌کانیان دوای نه‌مانی له ده‌سه‌لات .جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی که کوری موعه‌مه‌ر قه‌زافی(سیف ا‌لدین قه‌زافی) له راگه‌یاندنه‌کاندا دای ،ئه‌وه‌ی سه‌لماند که گه‌لی لیبیا له مه‌ترسی دایه به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی بریاری بۆردومان کردنی شاری(بن گازی)دا،هه‌روه‌ها برینی کاره‌با و هێله‌کانی ته‌له‌فۆن و ئامرازه‌کانی تری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له میلله‌ته‌که‌ی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که نیازی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی کۆکوژیان هه‌یه دژ به خۆپیشانده‌رانی وولاته‌که.