خۆپیشاندانێک له دژی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدکرانی ندا ئاغاسوڵتانی له ئاڵمان
رۆژی یه‌کشه‌ممه 20 ژوئه‌نی 2010، له شاری کۆڵنی وڵاتی ئا‌ڵمانیا خۆپیشاندانێک به‌بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدکرانی ندا ئاغاسوڵتانی به‌ده‌ستی مرۆڤکوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپیشاندانه‌که، کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمانیای پارتی ئازادیی کوردستان، به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌که‌دا کرد.
ده‌سپێکی رێوره‌سمه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی ندا ئاغاسوڵتانی هه‌موو شه‌هیدان ده‌سیپێکرد. درێژه‌ی به‌رنامه‌که بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی شێعر و وتار به‌وبۆنه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها له خۆپیشاندانه‌که‌دا که‌سێک به‌سه‌رهاتی خۆی له زیندانه‌کانی رێژیم‌دا بۆ به‌شدار بووان خسته‌ڕوو که ماوه‌یه‌کی که‌مه له زیندانه‌کانی رێژیم‌دا هه‌ڵاتووه.
پارتی ئازادیی کئوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمان
2 پووشپه‌ڕی 2710
23 ژوئه‌نی 2010

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)


.jpg)












