خه‌باتگێڕانی PAK، به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزبه کوردستانییه‌کان 19 هه‌مین ساڵهاتی دامه‌زرانی PAK یان پیرۆز کرد
سه‌دان خه‌باتگێڕی ژن و پیاوی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان، به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزبه کوردستانییه‌کانی رۆژهه‌ڵات، باکوور و رۆژاوای کوردستان، 19 هه‌مین ساڵهاتی له دایکبوونی پارتی ئازادیی کوردستانیان پیرۆز کرد.
رۆژی هه‌ینی 31 گوڵانی 2710 رێکه‌وتی (21 مای 2010) به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 19 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستاندا، سه‌دان خه‌باتگێڕی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له رێوڕه‌سمێکدا به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان، له یه‌کێک له باره‌گاکانی PAK به یه‌کگه‌یشتنه‌وه و 19 ساڵ خه‌بات و قوربانیدان له رێگای رزگاری و سه‌ره‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان به‌رز و پیرۆز راگرت.
وه‌ک هه‌میشه، ده‌سپێکی ئه‌و رێوڕه‌سمه به‌شکۆیه به چڕینی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب، هاوکات له‌گه‌ڵ راوه‌ستان و راگرتنی بێده‌نگی به حورمه‌تی شه‌هیدی سه‌رکرده سه‌عید یه‌زدانپه‌نا و شه‌هیدانی 19 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی PAK و هه‌موو شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ده‌ستیپێکرد. پاشان داوا له به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سکرتێری گشتی 16 ساڵ ته‌مه‌نی PAK و جێگری سه‌رۆکی ئێستای پارتی ئازادیی کوردستان کرا، که به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکا.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PAK له وته‌یه‌کی کورت‌دا ئاوڕێکی خێرای له دامه‌زراندن و بنه‌ماکان و فه‌لسه‌فه‌ی له‌دایکبوون و مانه‌وه‌ی PAK دایه‌وه و جارێکی دیکه له‌سه‌ر چه‌ن خاڵی گرینگ راوه‌ستا.
جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له وته‌کانیدا، باسی له‌و بنه‌ما فکری و سیاسییانه کرد که پارتی ئازادیی کوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند که پاش 19 ساڵ و به هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییانه‌وه که روویان داوه، هێشتا فه‌لسه‌فه و بنه‌ماکانی دامه‌زران و بوون و مانه‌وه‌ی PAK هه‌روا به‌هێزه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها باسی له خوێندنه‌وه‌ی PAK بۆ کێشه‌ی کورد و نێوه‌ڕۆکی خه‌باتی کورد و رێگاکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد کرد.
یه‌زدانپه‌نا رایگه‌یاند که له رووانگه‌ی ئێمه‌وه خه‌باتی کورد پێناسه‌یه‌ک جگه له "خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵناگرێ". هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتیان: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌ر راده له دابین بوونی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێشوازی ده‌که‌ین، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک مافی کولتوری و مافی شارۆمه‌ندی، به رێگا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نابینین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که شانازی ئه‌وه‌مان هه‌یه 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کاتێکدا باسی فیدرالیزم له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان له گۆڕێ‌دا نه‌بوو، فیدرالیسم/ مان هێنایه نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام رێگای رزگاریی یه‌کجاریی کورد و بڕانه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی، گه‌یشتنی به سه‌روه‌ریی سیاسیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه".
حسین یه‌زدانپه‌نا، له به‌شێکی دیکه له وته‌کانیدا، رایگه‌یاند که ئازادیی و سه‌روه‌ریی کورد وه‌ده‌ست نایه ئه‌گه‌ر ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کۆک و ته‌با نه‌بێ. به‌ڕێزیان له‌م ته‌وه‌ره له وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به واقعی فره‌چه‌شنی و فره حیزبی له کوردستان کرد و وتی: "ئێمه وه‌ک پارتی ئازادیی کوردستان رێز له خه‌بات و قوربانیدان و بوون و تێکۆشانی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان ده‌گرین". جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، وتی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که بوون و تێکۆشانی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان، ئه‌وجۆره‌ی که خۆیان هه‌ن، ده‌بێ له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌ره‌سمی بناسرێ و پێوه‌ندییه‌کی جوان و دیمۆکراتیانه له نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌کاندا بێته دی و حاکم بێ". یه‌زدانپه‌نا له‌م ته‌وه‌ره له قسه‌کانیدا جارێکی دیکه پێی له‌سه‌ر پێویستی پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی داگرته‌وه.
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له ته‌وه‌رێکی دیکه له قسه‌کانیدا به ئاماژه به دابه‌شکرانی کوردستان له نێوان 4 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌دا، باسی له‌وه کرد که کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک ناچاره سه‌ره‌تا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا که پێه‌وه لکێنراوه خه‌بات بکا. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه به‌وه مه‌حکوم ناکا که له ئێران‌دا سیاسه‌تی ئێرانیانه بگرینه‌به‌ر به‌ڵکوو ئێمه هه‌ر له ئێران‌دا ده‌توانین سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیانه بکه‌ین. جێگری سه‌رۆکی PAK هه‌ر له‌م ته‌وه‌ره له قسه‌کانیدا وتی:" له لایه‌کی دیکه‌وه دابه‌شکراوی کوردستان نابێ ئێمه له ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا له یه‌ک داببڕێ و ده‌بێ هه‌ر پارچه‌یه‌ک بۆ پار‌چه‌کانی دیکه قووڵایی ستراتیژی بێ". یه‌زدانپه‌نا وتی: "له هه‌لومه‌رجی ئێستادا که ناتوانین خاک و ده‌زگای سیاسییمان یه‌کبخه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین ئامانج و ئاواته‌کانمان یه‌کبخه‌ین و له‌پێناو رزگاریدا، برا و پشتیوانی یه‌کتربین و له‌و بابه‌تانه‌دا که پێوه‌ندیی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه‌یه پێکه‌وه بین".
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PAK، له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وتی: "کورد ده‌بێ له هه‌ر ده‌رفه‌تێکی سیاسیی له ئێران‌دا که‌ڵک وه‌ربگرێ. به‌ڵام له لایه‌که‌وه نابێ خۆمان له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته گێل بکه‌ین، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه نابێ بزووتنه‌وه‌ی خۆمانی تێدا بتوێنینه‌وه". یه‌زدانپه‌نا هه‌ر له‌م ته‌وه‌ره‌دا، وتی: "ده‌شێ کورد له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانییه‌کاندا هاوپه‌یمانی پێک‌بێنێ، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه نابێ له هه‌مه‌باهه‌می گشتیدا بێ، به‌ڵکوو ده‌بێ مه‌رجی هه‌بێ بۆ هاوپه‌یمانێتی پێکهێنان له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێکی ئێرانی. مه‌رجی سه‌ره‌کی له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌رابه‌ری حقوقی- سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه".
جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان له‌م ته‌وه‌ره له قسه‌کانیدا به ئاماژه به لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری هێزه کوردستانییه‌کان له پاش سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه، رایگه‌یاند: "نابێ رووداوه سیاسییه‌کانی تاران و هاوکێشه سیاسییه‌کان له تاران ببنه هۆی دووری و لێکترازان و پڕش و بڵاوی زیاتر له ریزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا". یه‌زدانپه‌نا له‌م پێوه‌ندییه‌دا داوای به‌خۆداچوونه‌وه‌ی له هێزه سیاسییه‌کان کرد.
دووایین خاڵی وته‌کانی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌م ته‌وه‌ره‌دا پرسی نه‌ته‌وه بنده‌سه‌کانی دیکه‌ی ئێران بوو. به‌ڕێزیان پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که "بۆ ئێمه‌ی کورد نزیکی و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه زۆر پێویسته و ئێمه بۆ ئه‌وان و ئه‌وان بۆ ئێمه ده‌توانین پاڵپشتی یه‌ک بین".
حسین یه‌زدانپه‌نا که له ساڵی 1991ه‌وه،پاش تێرۆری دامه‌زرێنه‌ری PAK تا ساڵی 2006 بۆ ماوه‌ی 16ساڵ سکرتێری گشتی پارتی ئازادیی کوردستان بوو، له کۆتایی قسه‌کانیدا باسی له‌وه‌کرد که PAK ته‌نیا کۆمه‌ڵێک درووشم و قسه‌ی جوان نه‌بووه و له ماوه‌ی 19 ساڵ خه‌باتدا، به‌تایبه‌ت له ساڵانی ده‌یه‌ی 90 دا، هێزێکی چالاکی لێدانی داگیرکه‌ران بووه. یه‌زدانپه‌نا هه‌روه‌ها وتی PAK به‌رده‌وام له‌به‌ر هێرشی تێرۆریستی دوژمن‌دا بووه و یه‌که‌م تێرۆرله ساڵی 1991 و دووایین تێرۆری تێکۆشه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستان له 28/6/2006 دا له سه‌رکرده و تێکۆشه‌رانی PAK کراوه.
جێگری سه‌رۆکی PAK له کۆتایی قسه‌کانیدا، سڵاوی پێشکه‌شی شه‌هیدانی PAK و هه‌موو تێکۆشه‌ره‌کانی کرد که به خوێن و و تێکۆشانی خۆیان پارتی ئازادیی کوردستانیان گه‌شه پێدا و گه‌یاندیانه ئه‌مڕۆ. هه‌روه‌ها سڵاوی بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد نارد که نه‌یانهێشت خوێنه رژاوه‌کانی جه‌سته‌ی PAK به‌فیڕۆ بڕوا و پۆل پۆل، ریزه‌کانی PAK یان ئاوه‌دان کردووه‌ته‌وه و کردوویانه‌ته هێزێکی سیاسیی، رێکخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی.
به‌دوای وته‌کانی جێگری سه‌رۆکی PAK دا، کۆمه‌ڵێک شێعر و په‌خشان و سروودی پێوه‌ندیدار به 19 هه‌مین ساڵی دامه‌زرانی PAK ه‌وه له لایان کۆڕی سروودی PAK و چه‌ند شاعیرێکه‌وه پێشکه‌ش کران.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه له رێوڕه‌سمی 19 ساڵه‌ی دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان دا،په‌یامی حیزب و رێکخراوه کوردی و کوردستانییه‌کان خوێندرایه‌وه.
ئه‌و حیزب و رێکخراوه کوردستانیانه‌ی به‌شداری رێوره‌سمی 19 هه‌مین ساڵهاتی دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان بوون بریتی بوون له:
1. حیزبی دیموکڕاتی کوردستان
2. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
3. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
4. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
5. کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
6. ریکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی کوردستان
7. سپای رزگاری کوردستان
8. پارتی سوسیالیستی کوردستان- باکوور PSK
9. پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
10. ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کورد له سوریه
11. پارتی دیموکراتی کورد له سوریه (الپارتی)
12. پارتی پێشڤه‌رۆی کورد له سوریه
13. یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریه
14. حیزبی ئازادی کورد له سوریه
15. ویفاقی دیموکراتی کوردی سوریه
16. ویفاقی دیموکراتی کوردستان- سوریه
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی یاریکورد، له په‌یامێکدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، 19 هه‌مین ساڵهاتی دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستانی له رێبه‌رایه‌تی و هه‌موو خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانی پیرۆز کردوه.
پێکگه‌یشتنه‌وه‌ی پڕ له حه‌ماسه‌تی سه‌دان ئه‌ندام و تێکۆشه‌ری ریزه‌کانی PAK له‌م رێوه‌ره‌سمه‌دا بۆ ڕێز گرتن له 19 ساڵ خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ریی خۆیان و به‌شداری نوێنه‌رانی حیزبه کوردستانییه‌کانی ئه‌و 3 پارچه‌یه‌ی کوردستان، له لایه‌ک ئیراده و سوور بوونی تێکۆشه‌رانی ئه‌م پارته بۆ درێژه‌دانی خه‌بات و تێکۆشان له پێناو رزگاری و سه‌روه‌ری کوردستان وکورد دا ده‌سه‌لمێنێ و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئه‌و جێگه و پێگه سیاسییه‌یPAK له نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له کوردستانی گه‌وره و له نێو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی دا، پیشان ده‌دا.
شه‌کاوه بێ ئاڵای پارتی ئازادیی کوردستان، له ده‌سپێکی بیسته‌مین ساڵی تێکۆشانی‌دا
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
2 جۆزه‌ردانی 2710
23 مای 2010

.jpg)












