
پانۆراما کوردۆ:- شه‌وی(16)له‌سه‌ر(17)ی ئه‌م مانگه،پۆلیسی ئیتالیا(50)په‌نابه‌ری نایاسایی کوردی له شاری(ره‌ڤێننه)ی سه‌ر به هه‌رێمی (ئیمیلیا رۆمانیا)ی له ئیتالیا ده‌ستگیرکرد.
شایه‌نی باسه ئه‌و په‌نچا په‌نابه‌ره نایاساییه کوردانه له کاتێکدا ده‌ستگرکران که له‌سه‌ر شه‌قامێکی گشتی به پێ رێگایان گرتبووه به‌ر.هه‌ر له‌شێوازیان دیار بوو که ئه‌و قاچاغچیه‌ی که بۆ ئیتالیای هێنابوون له‌سه‌ر ئه‌و شاقامه به زۆری دایانیبه‌زاندبوو.جێگه‌ی ئاماژه‌یه له نێو ئه‌و په‌نچا په‌نابه‌ره کورده‌دا حه‌ڤده مناڵ و ده ئافرتی تیادابوو،که ئێستا گوێزراونه‌ته‌وه بۆ کامپی باری له خوارووی ئیتالیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆلینه‌وه له گه‌لیاندا.