
که‌ناڵی ئیتالیا که که‌ناڵێکی ئاسمانی و سه‌رتاسه‌رییه، له رۆژی(16)ئاداردا له به‌رنامه‌یه‌کیدا به تێروته‌سه‌لی باسی له (22)ه‌مین ساڵڕۆژی کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی شاری هه‌له‌بجه‌ی کرد.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا رۆژنامه‌نووسی کورد(شۆرش عه‌زیز سه‌رمێ) بانگهێشت کرابوو ، تیایدا باسی له‌وه کرد که وولاتانی رۆژاوا نه ئه‌وساو نه ئێستاش گرنگیان به‌و کاره‌ساته نه‌دا،تاوه‌کو ئێستاش هاوولاتیانی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید به برینه‌کانیانه‌وه ئه‌ناڵێنن. شایه‌نی باسه له‌م پرۆگرامه‌دا چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مێنتاری هه‌رێمی ڤێنێتۆ ی ئیتالیا تیایدا به‌شداربوون.