
پانۆراما کوردۆ:- ئه‌مرۆ (دیێگۆ بارتینی)ی سه‌رۆکی هۆبه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی گشتی وپرۆسه تایبه‌تیه‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری(ڤێنێسیا) له باکوری ئیتالیا رایگه‌یاند،که هێزه‌کانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا نزیکه‌ی(11) ئه‌ندامی سه‌ر به باڵی چه‌کداری په‌که‌که یان له‌سه‌ر خاکی فه‌ره‌نسا ده‌سگیرکردووه،ئه‌مه جگه له ده‌ستگیرکردنی(11)ئه‌ندامی تری په‌که‌که له ئیتالیا.
شایه‌نی باسه ئه‌م هه‌لمه‌ته سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان ئیتالیا و فه‌رنسا ئه‌نجامدرا،به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ی که گه‌نجی کورد ره‌وانه‌ی تورکیا ده‌کات. هاوکات له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا که سه‌رۆکی پۆلیسی شاری ڤێنێسیای ئیتالی (فلاڤیۆ دێلا رۆکا) و گه‌وره به‌رپرسانی تر تیایدا ئاماده‌بوون، سه‌رۆکی هۆبه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کان (بارینتی) رایگه‌یاند و گووتی( ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ ئه‌نجامدرا که شاره‌کانی ڤێنێسیا و رۆما و جێنه‌وا و پیزا و میلانۆی گرته‌وه،له ئه‌نجامدا(11) که‌س ده‌ستگیرکران که ده‌یان هاوولاتی کوردن و یه‌کیشیان هاوولاتی ئیتالیه ،به تۆمه‌تی پێک‌هێنانی رێکخراوێک که مه‌شق و راهێنان به گه‌نجی کورد ده‌که‌ن دواتر ره‌وانه‌ی تورکیایان ده‌که‌ن).