
پانۆراما کوردۆ:- سه‌باره‌ت به ووته‌که‌ی (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا که له ئیسرایل دای،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران (ئه‌لبێرتۆ پرادانینی)ی بالیۆزی ئیتالیای له وولاته‌که‌ی بانگهێشت کرد،بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین له‌مه‌ر ئه‌و ووتانه‌ی بێرلسکۆنی.له‌هه‌مان کاتدا (فرانکۆ ره‌تینی)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که له رێگه‌ی بالیۆزی ئیتالیا له ئێران به‌کورتی هه‌لوێستی ئیتالیایان روونکردۆته‌وه به حکوومه‌تی ئێرانیان راگه‌یاندووه که ئیتالیا زۆر بروای به‌و ووتانه هه‌یه که بێرلسکۆنی له ئیسرایل دای
،چونکه مه‌سه‌له‌ی دابین کردنی ئاسایش و بوونی ئیسرایل وه‌ک ده‌وله‌تێک پێویستی به گڤتوگۆکردن نیه.جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوێنێ به‌سه‌دان که‌سی سه‌ر به گرووپی به‌سیج ی ئێرانی هێرشیان کرد سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئیتالیا له تاران ،به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆلیسی ئێران له شوێنه‌که بوون نه‌توانرا بچنه نێو بالیۆزخانه‌که.شایه‌نی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند که ئیتالیا به‌شداری ناکات له ئاهه‌نگی یادی 31 ساله‌ی شۆرشی ئیسلامی له ئێران، ئه‌مه‌ش وه‌ک ناره‌زایی ده‌ربرینێک بۆ ئه‌و هێرشه‌ی که کرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی وولاته‌که‌ی.