ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا و شاره‌کانی ئه‌ڵمانیایی نزیک به ئارنهێم ی هۆڵه‌ندا.
به بۆنه‌ی ٢٨ ی رێبه‌ندان چواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، ڕێکه‌وتی ٣٠ ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٠-٢- ٠ ٢٠١ ی زاینی له شاری ئارنهێم ی هۆڵه‌ندا سیمینارێک بۆ به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ژێر ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌ل و مه‌رجی ئیستای ئێران به‌رێوه ده‌چێت.
به ناوی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاره‌وه به خێرهاتنی هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریتان له‌و کۆڕه‌دا، و به‌شداریتان جێگه‌ی خۆشحاڵی وخه‌مخۆرییه بۆ کورده‌کانی بنده‌ستی ئێران .
به‌شێک له‌و سیمیناره ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پێشكه‌شکردنی په‌یام و بروسکه و وته‌ی پارت ولایه‌ن و که‌سایه‌تییه به‌شداربووه‌کان.
به ناوی کۆمیته‌ی ئامادده‌کاری ئه‌و سیمیناره داوا ده‌که‌ین له نۆێنه‌رانی گشت حیزب و لایه‌نه‌کان و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه کوردستانییه‌کان که به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه ئیمه‌یل و ناونیشانی خۆیانمان بۆ بنێرن، تا ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی (بانگهێشتننامه) ده‌عواتننامه بنێرینه خزمه‌تتان.
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه . ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
ژماره‌ی هۆڵه‌ندا 0643692004 ژماره‌ی ئه‌ڵمانیا، 00491703473677
ناونیشانی شۆێنی سیمینار.
DE BEUITENPLAATS ، MARASINGEL 19. 6846 DX ARNHEM
نزیکی ئه‌لبه‌رتاینی سخاوت خرافه alberthijn in schuitgraaf
کاتژمێر ٢ ی پاشنیوه‌ڕۆ تا ٥ پاشنیوه‌ڕۆ20-2-2010ڕێکه‌وتی Katjmer 14:00 – 17:00
ریزی زۆرمان
کۆمیته‌ی ئوروپایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org

.jpg)












