
پانۆراما کوردۆ:- دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا بۆ ئیسرایل،حکوومه‌تی ئێران ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حکوومه‌تی ئیتالیا کرد له‌مه‌ر راگه‌یاندنه‌ی که بێرلسکۆنی له ئیسرایل دای . هاوکات (فرانکۆ فره‌تینی)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له راگه‌یاندنێکیدا بۆ میدیاکانی ئیتالیا، ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێرانی به‌وه وه‌سف کرد که به‌لگه‌یه‌که بۆ لاوازی ده‌سه‌لات له ئێران،
که چه‌ندین جاره داوایان لێکراوه ووتووێژێکی جیدیانه بکه‌ن له‌مه‌ر شه‌فافیه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌یان.هه‌روه‌ها فره‌تینی له راگه‌یاندنه‌که‌یدا ووتی( ئه‌گه‌ر ئێران پێشنیارێکیان هه‌یه ئه‌وه ئێمه به شێوه‌یه‌کی جیدی وه‌ریده‌گرین، به‌لام ده‌بێ یه‌کێتی ئه‌وروپا و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وولاتانی عه‌ره‌بیش به هاوپه‌یمانی یه‌کتر به‌رده‌وام بن له هه‌وله‌کانیان بۆ نیشاندانی رێگه‌ی دیالۆگ ووتووێژکردن به ئێران، جونکه ئه‌مه تاکه رێگه‌یه بۆ وازهێنانی ئێران له ئامانجه سه‌ربازییه‌کانی.