
انۆراما کوردۆ:-به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وولات، (مه‌وریتسیۆ میلانی)ی بالیۆزی ئیتالیا له ئێراق، ئاماده‌باشی وولاته‌که‌ی پیشاندا بۆ به‌شداریکردن له پالپشتیکردنی هه‌وله‌کانی دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ئێراق.
شایه‌نی باسه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی بالیۆزی ئیتالیا له ئێراق له‌کاتی ئاهه‌نگی مۆرکردنی گرێبه‌ستی کۆتایی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق و کۆمه‌لێک کۆمپانیای جیهانی هات که رۆژی هه‌ینی به‌ریوه‌چوو، هاوکات میلانی ووتی(په‌یوه‌ندییه‌که‌مان له‌گه‌ڵ هاوکارانمان له ئێراق زۆر به باشی ده‌روات و زۆر گه‌شبینین به‌وه‌ی که له داهاتوودا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌شه بکات له‌گشت بواره‌کاندا،له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وولاتدا).هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که حکوومه‌تی ئیتالیا ئاماده‌یه گشت هه‌وله‌کانی بخاته‌گه‌ر بۆهارکاریکردنی ئێراق له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌زگاکانی.جێگه‌ی ئاماژه‌یه چه‌ندین کۆمپانیای ئیتالی له ئێراق به‌شدارن له پرۆژه جیاجیاکانی بونیاتنان، یه‌ک له‌وانه به‌شداربوونی له گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی به‌نده‌ری فاو له خوارووی ئێراق که به یه‌کێک له پرۆژه هه‌ره گه‌وره‌کان داده‌نرێت له ناوچه‌که، هه‌ر ئه‌مرۆ له باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق،به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری نه‌وتی ئێراق(حوسێن شه‌هرستانی) و گه‌وره به‌رێوه‌به‌رانی جێبه‌جێکار له کۆمپانیاکانی ئینی و ئۆکسیدنتالی ئه‌مه‌ریکی و کۆگاسی کۆری. گرێبه‌ستێکی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی گێڵگه‌ی زوبێر له پارێزگای به‌سره،له‌گه‌ل چه‌ند کۆمپانیایه‌کی هاوبه‌شی جیهانی که له‌لایه‌ن (ئینی)ئیتاله‌وه سه‌رۆکاتی ده‌کرێت مۆرکرا.جێگه‌ی باسه ئێراق سێیه‌مین وولاته له دوای وسعودیه و ئێران له رووی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وتیه‌وه ، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و گێڵگه نه‌وتیانه‌ی تائێستا گه‌شه‌ی پێنه‌دراوه ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ر و سزای نێوده‌وله‌تی که له سالی(1990 تاوه‌کو2003) به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو.ئێستاش ئێراق 2.4ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه به‌رهه‌مدێنێت و نزیکه‌ی(1.85)ملیۆن به‌رمیل ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات به‌تایبه‌تی له گێلگه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری به‌سره.