به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home هه‌واڵ به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له‌ مه‌ڕ به‌یانیه‌ی "پشتیوانانی سێكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ئێران"


به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له‌ مه‌ڕ به‌یانیه‌ی "پشتیوانانی سێكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ئێران"


 له‌م رۆژانه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ئێرانییه‌كان له‌ ژێر ناوی "پشتیوانانی سێكوَلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌ ئێران" بیانیه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ودا له‌ زۆر لاوه‌ قامكیان له‌ سه‌ر گیر‌وگرفته‌ ئه‌سڵییه‌كانی ئێران داناوه‌‌و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ رێژیمی ئێستای زاڵ به‌ سه‌ر ئێراندا له‌ ته‌واوییه‌تی پێكهاته‌كانی‌و یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یدا مه‌شرووعییه‌ت‌و حه‌قانییه‌تی به‌ ته‌واوی له‌ ده‌ست داوه‌.
هه‌ر له‌و به‌یانیه‌دا ئاماژه‌ به‌ داهاتووی ئێران‌و كۆمه‌ڵێك داخوازی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كراوه‌ كه‌ له‌ جێدا ده‌توانن جێگای سه‌رنج‌و په‌سند بن. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی له‌و به‌یانیه‌دا حه‌قی خۆی پێ نه‌دراوه‌ مافی نه‌ته‌وه‌ ژێر سته‌مه‌كانه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕون‌و له‌ چوارچێوه‌ی لابردنی جیاوازیداناندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی خوشحاڵیی خۆی له‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌ ئه‌م ژماره‌ به‌رچاوه‌ له‌ هاونیشتمانانی ئێرانی هه‌ڵیان هێناوه‌ته‌وه‌ ئه‌و راستییه‌ش ده‌رده‌بڕێ كه‌ دێموكراسی به‌ مانای واقیعیی خۆی ئه‌و كاته‌ دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ به‌ جۆراوجۆریی پێكهاته‌ی ئێران كراوه‌ پێویسته‌ به‌ روونیش دان به‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌شدا بنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆكی به‌یانیه‌كه‌یان له‌و ناته‌واوییه‌ به‌دوور بێ‌و پشتیوانییه‌كی به‌ربڵاوتر بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2010-01-20
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online