
پانۆراما کوردۆ:- ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیتالیا(ئانسا)بلاویکرده‌وه، ئه‌مرۆ هێزه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی له نزیک فرۆکه‌خانه‌ی شاری (رێجۆ که‌لابریا) له خوارووی ئیتالیا،ئۆتۆمبیلێکی پر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رجاوه‌کانی ئه‌منی ئه‌وه‌یان به دوورخسته‌وه که بوونی ئه‌و ئۆتۆمبێله په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌که‌ی(جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ)ی سه‌رۆک کۆماری ئیتالیاوه هه‌بێت،که ئه‌مرۆ به سه‌ردان چووبووه پایته‌ختی هه‌رێمی که‌لابریا.هاوکات ده‌زگا راگه‌یاندنه ناوخۆیه‌کانیش ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که ئۆتۆمبێله پر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌که له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه نه‌بوو که سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وولاته پێیدا تێده‌په‌ری.