له كفری هه‌وڵی رفاندنی رۆژنامه‌نووسێك ده‌درێت
سلێمانی- 21ی كانوونی دووه‌می 2010: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، هه‌وڵی رفاندنی رۆژنامه‌نووس سه‌باح عه‌لی قاره‌مان سه‌ركۆنه‌ده‌كات و داوا له به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌زووترین كات ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیربكه‌ن و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.
سه‌باح به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه، 19ی كانوونی دووه‌م، له كاتێكدا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه له شارۆچكه‌ی كفری له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سَكه‌وه هه‌وڵی رفاندنی درا، "جێبێكی ره‌ساسی كه سێ كه‌سی تێدابو و جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابوو، یه‌كێكیان ووتی چۆنی سه‌باح و ده‌ستیان درێژكرد بمكێشنه ناو سه‌یاره‌كه‌وه به‌ڵام هاوارم كرد‌و خۆم له ده‌ستیان ده‌رباز كرد."
سه‌باح ووتی كه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و رووداوه له رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتوودا، له شارۆچكه‌ی كه‌لار، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا كرابوو كه تیایدا ره‌خنه‌ی له كه‌می خزمه‌تگوزاری له شارۆچكه‌ی كفریدا گرتوبوو.
رۆژی دواتر ، سه‌باح داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند كه‌سه كه پێیوایه ئه‌نجامده‌رانبن تۆماركرد.
به‌رپرسانی پۆلیس و ئاسایش له كفری به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند كه ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند، "پێویسته به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌رووی دادگا بكرێن."
جگه له‌كاری رۆژنامه‌نووسی، سه‌باح ئه‌ندامی كوردۆسایت، كه رێكخراووێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه كار بۆ به جیهان ناساندنی تاوانه‌كانی درهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌كات.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قاوانج نه‌ویسته بۆ راوێژ‌و داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به، ره‌حمان غه‌ریب، ژماره ته‌له‌فۆنی: 07701523300

.jpg)












