به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home هه‌واڵ ساڵیادى دووه‌مى دامه‌زراندنى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان به‌رزو پیرۆزبیَت


ساڵیادى دووه‌مى دامه‌زراندنى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان به‌رزو پیرۆزبیَت

بۆ رِاى گشتى
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ 18/1/2008 و له‌رِۆژیَكى وه‌كو ئه‌مرِۆدا ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌نوس وه‌كو هه‌ستكردن به‌لیَپرسراویَتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى له‌كاتى شكاندنى ئابڵوقه‌ى رِاگه‌یاندنى سه‌ر قه‌ندیل ئه‌م گروپه‌یان دروستكرد ئه‌گه‌رچى هه‌رهه‌مان رِۆژ به‌هۆى نه‌بوونى بیَبه‌رنامه‌یى و یه‌كترقبوڵنه‌كردنه‌وه‌ چه‌ند كه‌سیَكى تر ده‌سته‌یه‌كى تریان رِاگه‌یاند خۆشبه‌ختانه‌ گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بىَ سنوورى كوردستان له‌یه‌كه‌مین چركه‌ساتى رِاگه‌یاندنیه‌وه‌ تائیَستا خاوه‌ن هه‌ڵویَست و ئیراده‌یه‌كى نه‌گۆرِبووه‌ ئه‌وه‌ش به‌شاهیدى دۆست و لایه‌نگرانمان خۆرِاگرى و برِوا به‌خۆبوونى ده‌سته‌ى دامه‌زریَنه‌رى گروپ ته‌مه‌نى گروپه‌كه‌ى كرد به‌دوو ساڵ لیَره‌شه‌وه‌ به‌ڵیَن به‌ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى خۆمان ده‌ده‌ین كه‌ له‌خزمه‌تاندا ده‌بین بۆ خزمه‌تكردنى بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردستانى.

كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ریَكى تایبه‌ت به‌گروپه‌كه‌ و چه‌ندین به‌شى تایبه‌ت له‌سه‌رى كه‌ئه‌و به‌رِیَزانه‌ى سه‌ردانى ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌توانن رِاسته‌وخۆ ببن به‌ئه‌ندامى گروپه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌لایانه‌وه‌ په‌سند بیَت هه‌روه‌ها رِه‌خنه‌یه‌كى تر كه‌رِووبه‌رِوومان ده‌كریَـته‌وه‌ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى په‌یرِه‌و پرِۆگرامى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بآ سنورى كوردستانه‌ بۆیه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا رِایده‌گه‌یه‌نین كه‌له‌ئیَستادا په‌یرِه‌و پرِۆگرامى گروپه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆرِ و شاره‌زاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگیَندریَت و پیَداچونه‌وه‌ى بۆ ده‌كریَت و دواتریش له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌خریَته‌ به‌رده‌م ئیَوه‌ى خۆشه‌ویست.

خاڵیَكى ترى گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌زۆرجار له‌رِیَگه‌ى ئیمه‌یله‌كه‌مانه‌وه‌ پرسیارمان لیَده‌كریَت كه‌گروپه‌كه‌تان سه‌ربه‌چ حزب و لایه‌نیَكه‌ ئایا دروستكراوى ئه‌مبه‌ره‌ یان ئه‌وبه‌ر ئیَمه‌ لیَره‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گروپه‌كه‌مان په‌یوه‌ندى به‌هیچ حیزب و لایه‌نیَكى سیاسیه‌وه‌ نیه‌ و دروستكراوى هیچ لایه‌ك نین رِیَنومایى له‌هیچ كه‌س و لایه‌ك وه‌رناگرین و سه‌ربه‌خۆیانه‌ كار ده‌كه‌ین.

ئه‌م گروپه‌ له‌سه‌ره‌تایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ دروستكرا، به‌مه‌به‌ستى شكاندنى ئابڵوقه‌ى رِاگه‌یاندن له‌سه‌ر قه‌ندیل و دواتر ئامانجاكانمان فراوانتر بوون و له‌به‌ر ئه‌مه‌ مانه‌وه‌ى گروپه‌كه‌ له‌و كاته‌ به‌پیَویست زانرا كه‌ئیَستا بۆته‌ جیَگه‌ى ئومیَدى هه‌زاران رِۆژنامه‌نوس و چین و تویَژی رِۆشنبیری كوردستان، به‌بىَ جیاوازى له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان هه‌تا كوردستانیانی وڵاتانى ئه‌وروپى و عه‌ره‌بیش خاوه‌نى  ئه‌ندامین هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌داهاتوودا دیالیَكتى كرمانجى بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌پیَویستیش زانرا له‌داهاتوودا زمانه‌كانى تر بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین هه‌ر له‌م ساڵیاده‌دا ئه‌و رِاستیه‌ ده‌خینه‌رِوو كه‌چه‌پڵه‌ به‌یه‌ك ده‌ست لیَنادریَت و هه‌قى خۆشیه‌تى لیَره‌وه‌ سوپاسى و سڵاوى گه‌رممان بنیَرین بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌ندانه‌ى رِاگه‌یاندن كه‌بایه‌خه‌وه‌ به‌یاننامه‌كانى گروپه‌كه‌مان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و حه‌زیش ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى تایبه‌تیش هه‌بیَت له‌نیَوانماندا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى بوارى رِۆژنامه‌گه‌رى كوردى په‌ره‌ى زیاترى پیَبده‌ین و به‌ره‌وپیَشترى ببه‌ین له‌باره‌ى پیَشنیار و رِه‌خنه‌شه‌وه‌ گروپه‌كه‌مان ده‌رگاى واڵایه‌ و به‌وپه‌رِى سینگ فراوانیه‌وه‌ رِه‌خنه‌ى هه‌موو لایه‌ك وه‌رده‌گریَت و به‌گویَره‌ى پیَویستى بارودۆخه‌كه‌ش ده‌یانخه‌ینه‌ به‌رنامه‌ى كاركردنه‌وه‌.

 جاریَكى تر له‌م ساڵیاده‌دا گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌خۆمان و ته‌واوى ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانمان له‌هه‌ر شویَن و جیَگه‌یه‌ك بن و داواشیان لیَده‌كه‌ین كه‌ئه‌وانه‌ى له‌رِابردوودا ناوى سیانى و خۆیان ویَنه‌یان ناردبوو به‌مه‌به‌ستى ئه‌ندامیَتى جاریَكیتر له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ فۆرِمى ئه‌ندامیَتى پرِبكه‌نه‌وه‌ و به‌شیَوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى له‌رِیَگه‌ى ماڵپه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ ببن به‌ئه‌ندام له‌گروپه‌كه‌مان.

له‌م ساڵیاده‌دا سڵاوى گه‌رم ده‌نیَرین بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م (عبدالستار تاهیر شریف و سۆران مامه‌ حمه‌) و سه‌رى رِیَز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌ویَنین هاوخه‌مى خۆشمان بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كارى ئه‌م دوو شه‌هیده‌ رِاده‌گه‌یه‌نین ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌  ئه‌وه‌ى ئیمرِۆ به‌رهه‌م هاتووه‌و له‌ئه‌نجامى گیان به‌ختكردنى ئه‌وانه‌ به‌پیَویستیشى ده‌زانین له‌م ساڵیاده‌دا داوا له‌سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان بكه‌ین كه‌یه‌كیَك له‌هاورِىَ رِۆژنامه‌نوسه‌كانمان له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ى ئه‌وه‌وه‌ بیَسه‌روشویَن كراوه‌و ئه‌ویش كاك (ئه‌رسه‌لان مه‌حمود)ه‌ بۆیه‌ داواى لیَده‌كه‌ین كه‌ بۆ جوانكردنى رِووى هه‌ریَمه‌كه‌مان له‌رِوانگه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى ته‌ده‌خول بكات و هه‌وڵى ئازادكردنى ئه‌م هاورِىَ رِۆژنامه‌نوسه‌مان بدات و به‌كه‌س و كارى و هاورِىَ و دۆستانى شادى بكاته‌وه‌

سلاَو له‌گیانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م

سلاَو له‌بنه‌ماڵه‌ى به‌درخانیه‌كان

به‌رز و پیرۆزبیَت دووه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى گروپى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان

...........................

ویَنه‌یه‌ك بۆ:

  _____

1)ئه‌ندامانى گروپ

2)بۆ رِاگه‌یاندنه‌كان

 
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online