قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د له سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات.
پانۆراما کوردۆ:- ژماره‌ی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی (توده‌یس زه‌مان)ی تورکی،هه‌والێکی بلاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی (عوسمان بایدمیر)ی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د له سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات.هاوکات دادگای ئه‌و شاره بریاریدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نادرێت به سه‌فه‌رکردنی بایدمیر بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وولات،به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی کردنی به ( KCK) به ده‌سته راستی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) داده‌نرێت، له کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له وولات.شایه‌نی باسه دوێنێ به‌مه‌به‌ستی شایه‌دی دان بایدمیر له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی داواکاری گشتی له شاری دیاربه‌کر، بۆ ماوه‌ی پێنچ سه‌عات وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه که ئاراستی ده‌کران له‌مه‌ر (KCK)، هه‌روه‌ها بایدمیر ئه‌وه‌شی ووت(به ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر ناکرێت و ئاشتیش له وولاته‌که به‌رقه‌رار نابێت، پێویسته گشت ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که ده‌ستگیر کراون ئازاد بکرێن. هه‌روه‌ها ده‌بێت سیاسه‌ت له‌ژێر سێبه‌ری یاسادا بێت).جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌له خۆپیشاندانانه‌ی که له مانگی کانوونی یه‌که‌می رابردوو له 11 شاری تورکیا ئه‌نجامدرا ،نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌ستگیر کران له نێویشیاندا حه‌وت سه‌رۆک شاره‌وانی تیادابوو.گۆرینی بۆ سه‌ر زمانی کوردی له‌لایه‌ن پانۆراما کوردۆ

.jpg)












