رۆژنامه‌ی ڤاتیکان: له 2010 ئیتالیه‌کان هێشتا ره‌گه‌زپه‌رستن
(ل
ه 2010 ئیتالیه‌کان هێشتا ره‌گه‌زپه‌رستن)ئه‌مه ناوونیشانی ئه‌و ووتاره بوو که رۆژی(11)ئه‌م مانگه له رۆژنامه‌ی ڤاتیکان به ناوی(ئۆسه‌رڤه‌تۆریۆ رۆمانۆ)بڵاوکرایه‌وه. له‌م ووتاره‌دا که له‌لایه‌ن مێژوونوسێکی ئیتالی به‌ناوی(جولیا گالیۆتی)نوسراوه
،ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه که (ره‌گه‌زپه‌رستیه‌کی به‌رچاو له‌نێو هاوولاتیانی ئیتالیدا هه‌یه،گه‌یشتوینه‌ته سالی 2010 که‌چی هێشتا رق و کینه زۆر جار به شێوه‌یه‌کی شاراوه له نێو ئیتالیه‌کان به‌دی ده‌کرێت،هه‌روه‌ها راستی ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستیه که رۆژانه له نێو رۆژنامه‌کان به‌رچاومان ده‌که‌وێت ئه‌و رق و کینه شاردراوانه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه که به‌رامبه‌ر به ره‌نگ پێسته جیاوازه‌کان ده‌کرا، له کاتێکدا وامان ده‌زانی ئه‌م دیارده‌یه کۆتایی پێهاتووه). هاوکات بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره بووه هۆی ناره‌زایی ده‌ربرینی زۆربه‌ی زۆری ئیتالیه‌کان، که به‌رده‌وام له میدیاکاندا گڤتوگۆ و باسی له‌سه‌ر ده‌کرێت، جونکه ئیتالیه‌کان نکۆڵی له بوونی ئه‌م جۆره دیاره‌ده‌یه ده‌که‌ن.جێگه‌ی ئاماژه‌یه بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ووتاره وه‌کو ره‌خنه‌گرتنێک دێت له دوای ئه‌و رووداوه‌ی ماوه‌یه‌کله‌مه‌وبه‌ر له شاری رۆزارنۆی ئیتالیا روویدا له دژی کۆچبه‌رو په‌ناری دانیشتووی ئه‌و شاره.
.jpg)












