Home
هه‌واڵ
بڵاوکردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک گوتاری ئۆجه‌لان له رۆژنامه‌یه‌کی ئیتالی
رۆژنامه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئیتالیا(ئێل مه‌نیفێستۆ) هه‌فته‌ی رابردوو بریاریدا زنجیره‌یه‌ک گوتاری(عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان)ی بلاو کرده‌وه. یه‌که‌م گووتاری ئۆجه‌لان به ناوونیشانی(ئاشتیه‌کی دروست بۆ کێشه‌ی کورد) بوو. له سه‌ره‌تای گووتاره‌که‌یدا ئۆجه‌لان سوپاسی رۆژنامه‌ی ئیل مه‌نیفێستۆی و گه‌لی ئیتالیا ده‌کرد،
دواتر نووسیویه‌تی(ئه‌وه‌ی وایکرد له سالی 1998 رووبکاته شاری رۆما له ئیتالیا، به هیوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراسی بۆ دۆزی کورد). شایه‌نی باسه ئه‌و کاته‌ی که ئۆجه‌لان گه‌یشتبووه ئیتالیا ، حکوومه‌تی ئه‌وسای وولاته‌که به‌ده‌ست پارتی چه‌پی ناوه‌ند بوو که (ماسیمۆ ده‌لێما) سه‌رۆک وه‌زیرانی بوو.هه‌روه‌ک خوودی رۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و کات چۆن حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌لێما داوای له ئۆجه‌لان کرد ئیتالیا به‌جێ بهێڵێت. دوای سورانه‌وه‌ی به ئاسمانی ئه‌وروپا و جوونی بۆ یۆنان له‌وێشه‌وه بۆ کینیا ، ئه‌وه بوو له 15ی شوباتی 1999 له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منی تورکیاوه رفێنراو تا ئێستاش له به‌ندیخانه‌ی ئێمرالی زیندانی کراوه.