سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا داوای راگرتنی کرده‌وه توندوتیژیه‌که‌ی شاری رۆزارنۆ ده‌کات
ئێواره‌ی دوێنێ (جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ)ی سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا داوای راگرتنی ئه‌و کرده‌وه توندوتیژانه‌ی کرد که رۆژی پێنچ شه‌ممه له شاری (رۆزارنۆ) ی سه‌ر به هه‌رێمی که‌لابریا له باشوری ئیتالیا روویدا.شایه‌نی باسه ئه‌و توندووتیژییه له‌لایه‌ن کۆمه‌لێک کۆچبه‌ری یاسایی و نایاسایی له شاری رۆزارنۆ روویدا ،
وه‌ک ناره‌زایی ده‌ربرین بۆ ئه‌و رووداوه‌ی که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر دوو کۆچبه‌ر له‌و شاره تووشی هاتن ،کاتێک له‌لایه‌ن چه‌ند هاوولاتیه‌کی ئیتالی سه‌ر به تاوانه‌کانی رێکخراوه که کرێکارانی بیانی به شێوه‌یه‌کی کاتی به‌کاریان دێنن له ناوچه‌که ،هێرشیان کرایه سه‌ریان.هه‌رله‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌کیدا ووتی(له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ترسناکه‌ی شاری رۆزارنۆ زانیاری ته‌واوم پێگه‌یشت، به گرینگیه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گڤتوگۆکردن و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که جێگه‌ی بایه‌خی هاوولاتیانن).به‌پێی ئاژانسه‌کانی ده‌نگو باسی ناوخۆی ئیتالیا سه‌ره‌تای ناره‌زایده‌ربرینه‌که به شکاندنی جامی ئۆتۆمبیله‌کانی سه‌ر شه‌قام و سوتاندنی زبله‌کانی نێو کۆلانه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد ، به‌لام دواتر ته‌شه‌نه‌ی کردوو خۆپیشاندانه‌که توندوتیژی تیادا به‌کارهێنرا به‌رامبه‌ر به دانیشتوانانی شاره‌که. شایه‌نی ئاماژه پێکردنه ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که له ئیتالیا ده‌ژین به‌تایبه‌تی له باشوری ئه‌و وولاته ، له که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن جگه له‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌ی که کاری تیا ده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌کی خراپ به‌کاریان دێنن به‌رامبه‌ر به بره پاره‌یه‌کی که‌م که ده‌یان ده‌نێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه توندوتیژییه(37) که‌س بریندار بوون که له نێویاندا(19)یان کۆچبه‌رن یه‌ک له‌و کۆچبه‌رانه له بارێکی ته‌ندروستی سه‌ختدایه.

.jpg)












