بۆ مامۆستای گەورە،عیسمەت شەریف وانلی
مەولوود ئافەند
ژمارەیەکی زۆر لە نیشتمان پەروەرانی کورد کە ھەموو تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتکردن بە دۆزی رەوای نەتەوەکەیان تەرخان کردوە و تا ئێستاش وەک پێویست باسیان نەکراوە. دیارە لە مێژووی ھاوچەرخی کورد دا، کەس ناتۆانی ڕۆڵی عیسمەت شەریف وانلی لە دروستکردنی پەیوەندی کورد بە جیھانی دەروە لە بیر بکات، خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی عیسمەت شەریف وانلی لە زۆر لایەنەوە جی تێرامان و لێ وردبوونەوەیە لەو سەردەمەدا کە کورد لە ھەموو لایەکەوە لە ژێر ھێرش و پەلاماری وڵاتانی داگیرکەردایە .
عیسمەت شەریف وانلی، ئەو کەسایەتییە ئەدەبی، رۆشنبیری و سیاسییەیە بۆ کورد و مێژووەکەی ھەوڵێکی زۆری دا و کەوتە بەر چەندان ئازار و ژیانی ناخۆش ھەر لە مەسەلەی زیندان و دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی بەغیابی لەلایەن حکومەتی بەعس بگرە تا پڵانی تیرۆرکردنی لە لایەن موخابەراتی بەعسەوە لە ماڵەکەی خۆی لە لۆزاندا،بەڵام خەریکە وەک بەشێکی زۆر لە کەسایەتییەکانی تری سوودمەند بۆ گەلی کورد لە بیری نەوەکانی دەچێتەوە.
وانلی، بەڕۆژنامەنووسییەوە دەستی پێکرد و لە رێگەی پڕچەکبوون بە رۆشنبیری گەیشتەوە خانەی سیاسەت و ئەو شانازییەی پێ بڕا بەردێک بخاتە سەر ماڵی کورد و جوو. لە ناوەڕاستەکانی سەدەی رابردوو (١٩٦٠ تا ٦٩) کە عەرەبەکان و دنیا دژی نەتەوەی کورد خەریکی پیلانگێڕی بوون بەرامبەر ئەو نەتەوە چەوساوە و ھەر دەنگێکی نەشاز دەھاتە بڕین، عیسمەت شەریف وانیلی قامکی خستە سەر پرسێکی گرینگ و مەترسیدار لە رۆانگەی نەیارانی کوردەوە، ئەویش ئاشناکردنەوەی دووبارەی کورد و جوو بوو،بزوتنەوەی کورد لەو سەردامەدا بوو کە توانی بە پێشەنگی و ھەوڵە دیپلۆماسیەکانی وانلی لە دەرەوی وڵات دەرگایەکی نوێ بکاتەوە بۆ ھاوکاری و پەیوەندی لەگەل وڵاتانی ئەوروپا و ئیسرائیل بە تایبەتی،بەڵام لە ئاستی ھەموو رەنج و ئەمەکی وانلی نەتەوەی کورد و سەرکردایەتی سیاسی کورد لە ئێستادا نەیتوانی وەڵامدەرەوە بی،چۆن (عیسمەت شەریف وانلی) دوای ساڵانێکی زۆر لە ئازار و نەخۆشی جەستەییی لە دەرەوی نیشتمانی خۆی کۆچی لێ کردین،ئەو لەو چەند ساڵەی دواییدا زۆر بە تاسەی ئەوە بوو کە بتوانی سەردانی نیشتمانی خۆی بکات بۆ ساتێکی کەمیش ئەگەر بی، چاوی بە وڵاتی خۆی بکەوێتەوە،کە مخابن و ھەزار مخابن ئەو خەونی وانلی بەدی نەھات و ئەوە ئەمڕۆ خەبەری کۆچی بڵاو دەبێتەوە.
ئەو ھەوڵی دا بەنووسین، وتار و وەرگێڕان لە ئازاری ھاوبەشی دوو نەتەوە، موژدەی حەسانەوە بدات و بیسەلمێنێ کە بۆ گەیشتن بەئاسوودەیی دەبێ قەڵەمی بوێرت ھەبێ. ئەو نەیشاردەوە کە کورد و جوو دەبێ یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی بمێنن و چیتر نەتوێنەوە، ئەو پڕ بەدەنگی نووسین ھاواری کرد کە ئەگەر گوێیان لە دەنگت نەگرت دەبێ پەنا بۆ ھاواری قەڵەم ببەیت و چارەیەکی ترت نییە.
تایبەتمەندیی عیسمەت شەریف وانلی تەنیا نووسین نەبوو، ئەو پرسی کوردی خستە ناو میدیای رۆژئاوایی و بەپێی سەرچاوە رەسمییەکان یەکێک لەو کەسانە بوو کە رۆژنامەنووسانی خۆرئاوایی بەشاخ و کێوەکانی کوردستان ئاشنا کرد، یەکێک بوو لەوانەی دەنگی تەقەی گەریڵای کوردی گەیاندە پاریس و رێگەی میدیای کوردی بەرەو ئەوروپا کردەوە.
وانلی، وەرگێڕێکی کوردی دەستپاک، نووسەرێکی رۆحپاک، نەتەوەیییەکی پاک و بێگەرد بوو کە ئامادە بوو بۆ سەرخستنی نەتەوە ژێردەستەکەی ھەموو تۆمەتێک بەگیان وەربگرێ. چونکە لە میدیای فارسدا عیسمەت شەریف وانلی بە "کوردە شۆڤینییەکە" ناسراوە، ئەو نازناوەی شانازییەکەی بەھەموو کەس ناگات و وانلی ھەر دەسبەجێ پێی خەڵات کرا.
کاتێک لە بۆچوونی تورک، فارس و عەرەبەکان بەرامبەر عیسمەت شەریف وانلی ورد دەبییەوە، ھەست بەوە دەکەی ئەو کەسایەتییە چەند بووەتە مایەی نیگەرانیی نەیارانی کورد و ھەڵگری بابەتێکی گرینگە، بەشێوەیەک کە دوژمنانی نەتەوەکەی ھەراسان کردووە، ئەویش ھەوڵەکانی بۆ لکاندنی رەوای کورد و جوو بووە.
ھەڵوێستی کەناڵەکانی راگەیاندنی کوردی بەرامبەر کەسانێکی وەک عیسمەت شەریف وانلی لە ئاستی خۆیدا نەبوو، رۆژانە باسی نووسەرانی دوو دێڕ و چەند پیتێکی ئەوروپایی، ئەمەریکایی، فارسی و عەرەبی دەکرێ، بەڵام رستەیەکی رێزگرتن لەسەر وانلی نایەتە نووسین.ئەگەر ھۆکارەکەی بۆ ئاگەدارنەبوون لە گرینگیی و بەھای کەسێتیی عیسمەت شەریف وانلی بگەڕێتەوە زیاتر شیاوە تا ئەوەی بەمەبەست و بەئەنقەست ھەوڵی پشت گوێخستنی ئەو کەسایەتییە بدرێ کە دڕکی ناوچاوی دوژمنە گرژ و کڕی نەتەوەکەمان بووە.
عیسمەت شەریف وانلی کە ئەرکە نەتەوەیی و رۆشنبیرییەکەی خۆی گەیاندە جێ، دوای ساڵانێکی زۆر لە ئازار لە تەک نەخۆشی جەستەیی،بەرخۆدانی بەرامبەر نەساخییەکی دژوار،کەچی ئەمڕۆ بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لیکردین،مامۆستای گەورە کە ئاواتی ئەوە بوو لە خاکی خۆی بحەسێتەوە و سەربەخۆییی کورد و وڵاتەکەی ببینێ کە چی بەناچار لە ئەوروپا دوای ساڵانێکی زۆر لە پەراوێزخستنی بۆ ھەمیشە ھەر بەو حەسرەتەوە سەری نایەوە و گیانی پیرۆزی سپارد و ئازادی کوردستانی بە چاوانی خۆی نەبینی،بەڵام توانی مێژووێکی پڕ لەسەروەری بۆ نەتەوەکەی دروست بکات،لە دوای مەرگی مامۆستای گەورەی کورد دەبێ نەوەی نوێی کورد رێگە نەدەن کە مێژووییەک لە خەبات و بەرخۆدانی مامۆستای گەورە عیسمەت شەریف وانلی لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورد لە ھەر چوارپارچەی فەرامووش بکرێت.
رێزگرتن لە کەسایەتییەکی ھاوشێوەی عیسمەت شەریف وانلی ئەرکی ھەموو ئەو کەس و لایەنە کوردانەیە کە ئەمڕۆ دەتوانن بنووسن و بوونیان ھەبێ، ھەموو ئەوانەی رۆژانێک مایەی ئومێدی وانلی بوون، سەرجەم ئەوانەی ئەگەر سەردەمانێک مامۆستای گەورە عیسمەت شەریف وانلی شانازیی پێوە دەکردن.