گرژی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا
شۆڕش عزیز سورمێوهک ئاشکرایه وڵاتی ئه‌ڵمانیا به گرینگ‌ترین و به‌هێزترین وڵاتی ئابووری دژمێردرێت له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هه‌ر کاتێک بۆی بگونجێ هێرش بکاته سه‌ر وڵاتانی تری ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تیش ئیتالیا و یۆنان، که به‌م دواییانه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه‌ی سه‌ختی ئابووری بوونه‌ته‌وه .
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له وتارێکدا که هه‌فتانامه‌ی به‌ناووبانگی ئه‌ڵمانی(دێل شبیگل) بڵاوی کردبووه، زۆر به‌توندی هێرشی کرده سه‌ر میلله‌تی ئیتالیا، به‌تایبه‌تی دوای نغرۆبوونی که‌شتییه گه‌شتییاره‌که‌ی (کۆستا کۆنکۆردیا) له ئیتالیا، که له بابه‌ته‌که‌یدا هه‌فتانه‌ی ناوبراو هه‌ڵوێستی ترسنۆکانه‌ی کاپیتانی که‌شتییه‌که‌ی ناسراو به(سکا‌تینۆ) هه‌ڵقۆزیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی میلله‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیتالیا به میلله‌تی ترسنۆک و نا بوێرانه ناوببات.
بێگومان ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی زۆری کرده سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، هه‌ربۆیه باڵیۆزی ئیتالیا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، نامه‌یه‌کی توندی ئاراستی هه‌فته‌نامه‌که کرد که تێیدا ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌و سووکایه‌تی پێکردنه‌ی که به میلله‌ته‌کی کراوه، چونکه ناکرێت هه‌ڵوێستی تاکه که‌سێک به هه‌ڵوێستی میلله‌تێکی گه‌وره له قه‌ڵه‌م بدرێت، هه‌روه‌ک له هه‌فته‌نامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.
هاوکات ئه‌و هێرشه بێ بنه‌مایانه‌ی که به‌م دواییانه ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ر ئیتالیا ده‌یکات، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گرژی خستووه‌ته نێو په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، هه‌ربۆیه تاکه چاره‌ی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و گرژییه خۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئیتالیایه له ڕووی ئابوورییه‌وه، تاوه‌کو بتوانێت جارێکی تر بگاته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی که پێشتر هه‌یبوو له ڕیزی وڵاته‌زلهێزه‌کانی ئابووری جیهان، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌ڵمانیا وه‌کوو ئه‌ندام له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێکی تری ئه‌ورووپی له پێشنیازێکیاندا که پێشکه‌شی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایان کرد، تێیدا داوایان کرد هاوسه‌نگکردنی ئابووری وڵاتی یۆنان بخرێته‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ورووپاوه تا هه‌تایه، به‌ڵام وڵاتی یۆنان ئه‌م پێشنیازه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بووڵی نه‌کرد، چونکه سه‌رپه‌رشتیکردنی وڵاتێکی وه‌ک یۆنان له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه، پێویست به گۆڕینی په‌یماننامه‌ی ئه‌ورووپا ده‌کات، که ئه‌مه‌یش ماحاڵه بۆ یۆنان قه‌بووڵی بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته ده‌ست تێوه‌ردان له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته و له‌ده‌ستدانی سه‌قامگیری یه‌کجاره‌کی له وڵاته‌کهدا.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ڵمانیا له‌و هه‌ڵوێستانه‌یدا به‌رده‌وام بێت که به‌رانبه‌ر به وڵاتانی تری ئه‌ورووپی ده‌یکات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که تووشی کێشه‌ی ئابووری بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌سارده‌ی که ئێستا هه‌یه نامێنێت و شه‌ڕی گه‌رم ده‌ست پێ ده‌کات، چونکه بوونی هێزی ئابووری تاکه مه‌رج نییه بۆ زاڵکردنی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا.












