پشتیوانی ناوه‌ندی پێشه‌وا بۆ داوای به‌رێز کاک عه‌زیزی ماملێ "با رۆژی شه‌مه 26ی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌موومان ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ خانمی دانیال میتران رابووه‌ستین
ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك بێت هه‌موو دنیا ده‌بێته دۆستى، ئه‌مه ووته‌ی ئه‌و شێره ژنه بوو که له خۆشی و ناخۆشیه‌کانی گه‌لی کوردا به‌شدار بوو و تا دواین هه‌ناسه‌کان وه‌ک یه‌کێک له نزیکترین دۆست و لایه‌نگرانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌هاته ئه‌ژمار، خاتوو دانیال میتران یه‌كیک له‌و دۆستانه‌ی کورده له جیهان که هه‌میشه ویستوویه‌تی و هه‌ولی بۆ ده‌دا که کورد بتوانێ کیانێکی سه‌ربه‌خۆ و ناوچه‌یه‌کی ئارامی خۆی هه‌بێ،
هه‌ربۆیه‌ش له رۆژه‌سه‌خته‌کانی خه‌بات له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له هاوکار و هاوده‌می خه‌باتگێرانی کورد بوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌قه‌بی دایکی کوردانیان پێدا بوو که به‌هه‌ق لایه‌قی ئه‌م زاته گه‌وره بوو.یای دانیال میتران رۆژی 22ی نۆفه‌مبه‌ری 2011 له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌داخه‌وه کۆچی دوایی کرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه که‌سایه‌تی ناسراو به‌رێز عه‌زیزی ماملی داوا ده‌کات بۆ خزمه‌ته‌كانی دایكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دانیال میته‌ران ,كاتی به خاك سپاردنی له رۆژی شه‌مه به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر كاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ك هه‌موو پێكه‌وه به بێده‌نگی رابوه‌ستین .
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا له‌و بڕوایه داین که تێكۆشان و هه‌وڵی یای دانیال میته‌ران بۆ گه‌له‌که‌مان له‌وه زیاتره که بتوانیین ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ته‌رخان بكه‌ین، بۆیه پشتیوانی له داواكارییه‌كه‌ی كاك عه‌زیزی مامڵێ ده‌كه‌ین و داواكارین له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا پابه‌ند بن به‌م داواكارییه‌وه .
ناوه‌ندی پێشه‌وا
24ی نۆڤه‌مبه‌ر 2011
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
www.pishawa.blogsky.com
004745554560
ئە‌وە‌ی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەی عه‌زیزی ماملێ یه:
خە‌ڵكی كوردستان
گشت حیزب و ڕێكخراوە‌سیاسێ كانی كورد لە‌گشت بە‌شە‌كانی كوردستان
فە‌وتی خانمی دانیە‌ل میتران، خە‌باتگێڕ و دۆستی ڕاستە‌قینە‌ی نە‌تە‌وە‌ی كورد بوو بە‌هۆی پە‌ژارە‌یە‌كی مە‌زن لە‌ناو كۆمە‌لگای كوردە‌واری دا۔
بزووتنە‌وە‌ی كورد بە‌گشتی لە‌و سە‌ردە‌مە ناسك و پرر لە‌مە‌ترسی‌یە دا، كە دوژمنانی كورد خە‌ریكی بە‌ر بە‌رە‌كانی ڕاستە‌و خۆ و ناڕاستە‌و خۆ ن لە‌هە‌ر چوار بە‌شی كوردستان، پشتیوان و پارێزە‌ر و پسپۆڕیكی گە‌ورە‌ی لە‌دە‌ست دا كە‌بە‌تە‌نیا بە‌قە‌د دە‌وڵە‌تێك و بە‌ئە‌ندازە‌ی ڕیكخراوێكی ناونە‌تە‌وە‌یی یارمە‌تی و پشتگری خە‌باتی كوردی كرد. لە‌خۆ ڕا نە‌بوو كە‌ئە‌و كە‌سایە‌تیە فە‌ڕانسە‌ویە لە‌جیهان دا بە‌دایكی نە‌تە‌وە‌ی كورد ناسرابوو۔ خاتوو میتران نە‌ك هە‌ر بۆ كورد، بە‌ڵكوو بۆ گە‌لی "تە‌ببە‌ت" و "زاپاتیست"ـە‌كانی مێكزیك و بزووتنە‌وە دیموكراتیەكانی ئامریكای لاتینیش فرە‌تێكۆشە‌ر و ئامادە‌بوو۔
من بە‌هۆی ئە‌وە‌ی كە ماوە‌ی نزیك بە‌سێ ساڵ لە‌سە‌ر داوای شە‌خسی خانمی میتران شانازی ئە‌ندامە‌تی كۆنسە‌ی بە‌ڕیوە‌بە‌ری بونیادی فرانس لیبێرتە‌م، پێ ئە‌سپاردرابوو. بۆ ڕیز گرتن لە كە‌سایە‌تی پایە‌بە‌رزی ئە‌و خانمە سیاسی و فەرهیختەیە، داوا لە‌خە‌ڵكی كوردستان و گشت حیزب و ڕێكخراوە‌سیاسێكان لە‌تە‌واوی بە‌شە‌كانی كوردستان دە‌كە‌م، كە ڕۆژی بە‌خاك سپاردنی خاتوو دانیە‌ل میتران، ڕیكە‌وتی شە‌ممۆ ٢٦ ی نۆڤامبری ٢٠١١ وە‌ك ڕۆژی ڕیز گرتن لە‌و خانمە تێكۆشە‌رە ڕابگە‌یێنن و لە‌كاتژمێری ١٢ ی نیوە‌ڕۆ، دە‌قیقە‌یە‌ك بێ دە‌نگی لە‌بە‌ر چاو بگرن و لە‌تە‌واوی شا ر و گوند و ناو چە‌كانی هە‌ر چوار پارچە‌ی كوردستان كۆر ۆ كۆمە‌ڵی ڕیزگرتنی بۆ پێك بێنن .
بێگومان پە‌سە‌ند كردنی ئە‌و داوایە چ لە‌ناو كوردستان و ناوچە‌دا، چ لە‌ڕادە‌ی ناونە‌تە‌وە‌یی دا، وە‌ك هە‌ڵوێستێكی بە‌جێ بۆ ڕیزدانان لە‌خزمە‌تە‌كانی دۆستی دیرینە‌ی گە‌لی كورد بایە‌خی پێ دە‌درێ.
عە‌زیزی ماملێ
پاریس، ٢٢ ی نۆڤامبری ٢٠١١












