نه‌ک ته‌نها پۆستی ئه‌مینداری گشتی، به‌ڵکو مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش پێویسته خولیان بۆ دیاری بکرێت
دیمانە: فەرەیدون بێوار
مه‌ولود باوه‌موراد، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یکه‌ری حزب له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌کگرتوو قسه ده‌کات، که له ئازاری (2012)دا ده‌به‌سترێت، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، که پێویسته مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش خولیان بۆ دیاری بکرێت .
چه‌تر: یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ر چه‌نده سه‌ره‌تا وه‌ک مۆدێلێکی نوێ خۆی نمایش کرد له حزبایه‌تیدا، به‌ڵام تا ئێستا له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کگرتوودا ماوه‌ی خول و ساڵه‌کانی ئه‌مینداری گشتی دیاری نه‌کراوه، ئایا له‌په‌یڕه‌وی پێشنیارکراوی ئهمجارهتاندا ماوه‌ی خوله‌کانی ئه‌مینداری گشتی دیاری ده‌که‌ن؟ یاخود رای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
ـ هه‌موو شتێ له کۆنگره‌دا وه‌ک گه‌وره‌ترین ئۆرگانی خاوه‌ن بڕیار له حزبدا قابیلی قسه له‌سه‌رکردنه، به گۆڕین، یان زیاد و که‌مکردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی خول له په‌یڕه‌وی ناوخۆی هیچ حزبێکی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتدا نیه، ئه‌و تاکوته‌را حزبه‌شی له په‌یڕه‌وی ناوخۆیدا خولی دیاریکردبێ به کرده‌یی ئه‌نجام نه‌دراوه و حزبه‌که‌ی تووشی قه‌یران و دابه‌شبوون کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا رویدا، پاش کۆتایی هاتنی خولی مامۆستا عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده.
پێموایه ته‌نها پۆستی ئه‌مینداری گشتی نیه که ده‌بێ خولی بۆ دیاری بکرێت، به‌ڵکو مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش پێویسته خولیان بۆ دیاری بکرێت. من له‌گه‌ڵ دیاریکردنی خولم بۆ ئه‌و ئاست وپۆستانهی ئاماژه‌م پێ‌کرد، به‌ڵام یه‌کگرتوو حزبێکی ئه‌وه‌نده قه‌باره گه‌وره و خاوه‌ن ئه‌ندامی فراوان نیه، واده‌زانم پاش دوو خول کێشه‌که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، واته له‌ماوه‌ی چوار ساڵی نێوان دوو کۆنگره‌دا حزب له توانایدا نابێت سه‌رکرده بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆست و پێگانه ئاماده بکات.
چه‌تر: له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تا ئێستا یه‌کگرتوو هه‌ر یه‌ک ئه‌مینداری هه‌بووه، له‌کاتێکدا بانگه‌شه‌ی چاکسازی و دیموکراتی ده‌کات و داواش له حکومه‌ت ده‌کات گۆڕانکاری بکات، ئایا حزبێک له‌ناو خۆیدا گۆڕانکاری و چاکسازی پێنه‌کرێت چۆن ده‌توانێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بگۆڕێت؟
ـ پرسی ئه‌مینداری حزب بابه‌تی رۆژنامه‌وانی و مشتومڕی رۆشنیران نیه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ره‌تا و کۆتایی هی سه‌رکرده‌کانی حزبه به مانا فراوانه‌که‌ی و هی کادیر و ئه‌ندامانی حزبه و سه‌رکرده‌کانی حزب له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ده‌ژین و هاوکاری ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌کانی ده‌که‌ن و هاوبه‌شی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌بن، بۆیه ئه‌وان چ که‌سێکیان له نێوخۆیاندا و چۆنیان به باش زانی ئه‌وه بۆ حزب باشتر و گونجاوتره.
تێگه‌شتنێکی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وابزانین پرۆسه‌ی چاکسازی له حزبدا ته‌نها له گۆڕینی ئه‌مینداری گشتیدا کورت ده‌بێته‌وه! ئایا حزب کێشه‌ی دارایی نیه؟ کێشه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسی نیه؟ کێشه‌ی پله تایبه‌ته‌کانی وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار و...هتد نیه؟ بۆچی حزب که دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیه و هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کی فه‌رمی نیه به‌راوردی ده‌که‌یت به حکومه‌ت؟ بێگومان ئه‌مه یه‌کێکه له قه‌یرانه‌کانی ناو دنیای حزبایه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا که له هۆشیاری و نه‌ستی گشتی کۆمه‌ڵگه جێگیر بووه، به‌هۆی تێکه‌ڵاوبوونی حزب و حکومه‌ت له هه‌رێمدا.
چه‌تر: ئه‌مینداری یه‌کگرتوو وتی «یه‌کگرتوو کۆنگره‌ی حه‌لکردنی ئه‌زمه» نابه‌ستێت، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی له ماوه‌ی رابروودا چه‌ندین که‌س وازیان له یه‌کگرتوو هێنا، هه‌روه‌ها باس له ره‌وتی گه‌شه و ئاراسته‌ی جیاواز ده‌کرێت ؟
ـ ته‌نها مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان به ئیراده و بڕیاری خۆی ده‌ستی له حزب کێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وانیتر له کۆنگره خۆیان نه‌پاڵاوتووه، ره‌وتی گه‌شه له هیچ چوارچێوه و کوتله و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی دیار و راگه‌یه‌نراودا به‌رجه‌سته نه‌بووه تا ببێته بابه‌تی پرسیار و وه‌ڵام، ململانێ له‌ناو حزبدا وه‌ک باڵ و کوتله نیه، رای جیاواز و دیدی جیاواز له‌سه‌ر کار و چالاکی و میکانیزم و رێکخستنی باشتری ئه‌رکه‌کان له‌ناو حزبدا هه‌یه و شتێکی پۆزه‌تیڤه.
راسته کۆنگره‌ی حه‌لی ئه‌زمه نیه به مانا زانراو و ناسراوه‌که‌ی که بوونی دوو کوتله‌یی و دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه‌ی باڵێک یان ئاراسته‌یه‌ک بێت، به‌ڵام ئایا حزب گرفتی نیه؟ به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه کێشه و گرفت هه‌یه و گۆڕانکاری گه‌وره و دراماتیک و باوهڕنهکردهنی له ناوچه‌که و کوردستانیشدا رویانداوه و ده‌بێ کۆنگره قسه‌یان له‌سه‌ر بکات.
چه‌تر: ئایا له پرۆگرامی نوێ‌دا پێشنیاری جیاکردنه‌وه‌ی ده‌عوه و سیاسه‌ت کراوه؟ یاخود پێشبینی ده‌که‌ی ئه‌و دوو چه‌مک و کاره لێکدی جیابکرێنه‌وه؟
ـ ئێستا پرسی په‌یوه‌ندی نێوان کاری ده‌عوه و کاری سیاسه‌ت له چوارچێوه‌ی حزبدا بووه‌ته بابه‌تی گفتوگۆ و بۆچوون و پێشنیار و سه‌رنج و رای جیاواز له‌سه‌ری له‌نێو سه‌رکرده و رۆشنبیران و که‌سایه‌تییه بانگخوازهکاندا هه‌یه. به رای من جیاکردنه‌وه‌ی راسته‌قینه و کاریگه‌ر و به سوود بۆ هه‌ردوو بواره‌که به دروستکردنی دوو ئۆرگان یان دوو چوارچێوه ده‌بێت بۆ هه‌ریه‌کێکیان، به‌ڵام وه‌ک له وتاره‌که‌ی رۆژنامه‌ی ئاسۆدا ئاماژه‌م پێ‌کردبوو له ئێستادا ئه‌مه ئاسان نیه، چونکه یه‌کگرتوو له رووی قه‌باره و فراوانی رێکخستنه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌وره نیه به‌شی حزبێک و جه‌ماعه‌تێکی ده‌عه‌وی بکات و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ناوه‌نده سیاسییه‌که‌ی هه‌رێم که‌م نه‌بێته‌وه، یان لانیکه‌م وه‌ک خۆی بمێنێ.
چه‌تر: ئایا دووباره لێکردنه‌وه‌ی پاشگری (ئیسلامی) له حزبه‌که‌تان له کۆنگره‌دا ده‌خه‌نه‌وه به‌رباس، رای شه‌خسیتان له‌باره‌یه‌وه چییه؟
ـ ره‌نگه دووباره بخرێته‌وه به‌رباس، به‌ڵام پاش رووداو و گۆڕانکاریه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌که‌دا، وادیاره ئه‌و بابه‌ته‌ش لای خاوه‌نه‌کانی تووشی کاڵبوونه‌وه بووبێ.
چه‌تر: ده‌وترێت سه‌رکرده‌ی باڵی ریفۆمخوازهکانی ناو یه‌کگرتوو له ئێستادا ناکۆکن و له‌لایه‌ن باڵی ئه‌مینداره‌وه پهرتکراون، هه‌ر بۆیه‌شه تۆ کراوی به به‌رپرسی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی حزب؟
ـ وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتم له یه‌کگرتوودا باڵ و کوتله و به‌شی جیاواز بوونی نیه، به‌ڵام بۆچوونی جیاواز هه‌یه! له‌به‌رئه‌وه نه پێکناکۆکی و نهپهرتکردن ته‌واو دوره له راستیه‌وه و نه ئه‌سڵی هه‌یه و نه ئه‌ساس.
چه‌تر: سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌م کۆنگره‌یه‌دا رای جیاواز و باڵی جیاواز سه‌رهه‌ڵده‌دات تا ئاستی جیابوونه‌وه، به‌تایبه‌تی باس له‌وه‌ده‌کرێ که دهۆکییه‌کان و شاره‌زوورییه‌کان به‌نیازی بایکۆتکردن و جیابوونه‌وه‌ن؟
ـ رای جیاواز له‌حزبدا هه‌ر هه‌بووه و ئێسته‌ش هه‌یه و هه‌ر ده‌شمێنێ، به‌ڵام دروستبوونی باڵی جیاواز و جیابوونه‌وه‌ی له حزب هیوادارم روونه‌دات، به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌ت دوور و نزیک ئاگاداری شتی وانیم و هه‌ستم پێنه‌کردوه.
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه