ئێران و سوریا،ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای نوێ
شۆرش عه‌زیز سورمێئهگهری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران و سوریا یه‌کێکه له ته‌وه‌ره هه‌ره گرینگه‌کانی خشته‌ی کاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که رۆژی دووشه‌ممه له شاری (بروکسل) ده‌به‌سترێت.سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌وه پێشهاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌یوه‌ست به راپۆرته‌که‌ی ئاژانسی نێوده‌وله‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ،که تیایدا ئه‌و به‌لگه نوێیانه خسته روو له‌مه‌ر پلانه‌کانی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، که ئه‌مه‌ش وای کرد مه‌ترسیه‌کانی ئه‌وروپا و جیهان به‌گشتی زیاتر ببێت. راپۆرته‌که‌ی ئاژانسی نێوده‌وله‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئاماژه به‌وه دده‌دات که ئێران په‌ره‌ی به چالاکیه ئه‌تۆمیه‌کانی خۆی داوه به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی،ئه‌مه‌ش کارده‌کاته سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسیه‌کان.له‌م رووه‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مجاره‌یان ناجار ده‌بێت سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ ،هه‌روه‌ک له 23ی تشرینی یه‌که‌می پارساڵ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو که له‌کاتی گونجاو سزاکان توندتر ده‌کرێن،گه‌ر بێت و ئێران هاوکاری ئاژانسی نێوه‌ده‌وله‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌کات.هه‌رله‌مباره‌یه‌وه فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ئاژانسی ناوبراو ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌لوێستانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران بکات و دۆسیه‌که‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی . به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ئێران سوره له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی له چالاکیه ئه‌تۆمیه‌کانی خۆی و هه‌میشه نکۆڵی له‌و راپۆرتانه ده‌کات که ئاژانسی نێوده‌وله‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆمی بلاویان ده‌کاته‌وه،جگه له‌مه به‌رده‌وامه له هه‌ره‌شه‌کانی دژ به وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل.له‌لایه‌کی تره‌وه مه‌سه‌له‌ی سوریاش ئه‌مجاره ده‌بێته به‌شێک له ووتووێژه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا،ئه‌ویش به‌هۆی کرده‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حکومه‌تی سوریا که دژ به هاوولاتیانی خۆی و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دا،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌کێتی ئه‌وروپا تا ئێستا ناوی 56 که‌سایه‌تی سیاسی سوریای له نێویشیان (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆکی سوریای خستۆته نێو لیستی ره‌ش،هه‌روه‌ها به نیازیشه سزای ئابوری بخاته سه‌ر سوریا بۆ ئه‌وه‌ی له کرده‌وه درنده‌کانی بوه‌ستێت، که به‌رامبه‌ر به گه‌لی سوریا ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌دوای بریاره‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی دێت که دای سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی بالیۆزه‌کانی وولاتانی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق و راگرتنی ئه‌ندامێتی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌بی.ئه‌م بریاره‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی هاندانێک بوو بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سوریا بکاته ته‌وه‌رێکی گرینگ له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یدا.












