به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home بابه‌تی سیاسی ئیران یاریی ‌بە ئاگر دەکات


ئیران یاریی ‌بە ئاگر دەکات

 
شۆڕش عزیز سورمێ  
بەکارخستنی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی لە (بوشەهر) لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە، بووە هۆی نیگەرانیی وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپا کە هەمیشە بە پێچەوانەی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەو‌ڵیان داوە لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستاندنەوە، باوەڕ بە سەرانی ئێران بهێنن كە واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پڕۆژەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بهێنێت. وەک ئاشکرایە ئێران چ پێویستییەکی بە وێستگەی ئەتۆمی نییە، لە کاتێکدا وڵاتەکەی‌ لەسەر نەوت مەلە دەکات گەر مەبەستی دابینکردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت. لە ڕاستیدا تەنیا ڕووسیا بە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیەی ئێران نیگەران نییە کە بە یەکەم پڕۆژەی وێستگەی وزەی ئەتۆمی دادەنێت لە ئێران، چونکە ڕووسیا هیچ شتێکی گرنگی نییە لە دەستی بدات لە پێناو بەکارخستنی وێستگەی (بوشەهر) و دەتوانین بڵێین تاکە دەوڵەتیش بووە کە 15 ساڵ لەمەوبەر ‌ڕەزامەندیی خۆی پێشان دا بۆ بونیاتنانی ئەم وێستگەیە، بۆیە دەستبەکاربوونی ئەم پڕۆژەیەی ئێران کە ماوەیەکی زۆر دواکەت، هەوڵەکانی مۆسکۆ بەهێزتر دەکات بۆ بەدەستهێنان و سوودوەرگرتن لە بازاڕەکانی وزەی ئەتۆمی لە دەرەوە. جگە لەمەیش، بەم هەڵوێستەی شوێنی خۆی بەهێزتر دەکات لە نێو دڵی دیپلۆماسییەتی جیهانیدا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ڕووسیا هاوسەنگیی خۆی ڕاگرتووە و لە لایەک پاڵپشتی لە سووربوونی ئێران دەکات کە پێویستی بە وزەی ئەتۆمی هەیە و لە لایەکی دیکەیشەوە پشتگیری لە مەترسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات کە پێیان وایە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات. یەک لەو خاڵانەی کە دووپاتی ئەو مەترسییانە دەکاتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەیانە بەرانبەر بە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەو ڕاستییەیە کە ئێران بۆ بەکارخستنی وێستگەی (بوشەهر)‌، وزە‌ لە ڕووسیا‌وە دەهێنیت، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت کە ئێران پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم نییە کە بەشێکە لەو‌ چالاکییە ئەتۆمییەی تاران کە ڕۆژئاوای تووشی دوودڵی کردووە. لێرەدا نابێ ئەوەیش لە بیر بکەین کە ئێران لە کاتێکی وا هەستیاردا دەستی بە بەکارخستنی وێستگە ئەتۆمییەکەی کرد، چونکە دەزانێت هەموو سەرنجی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ بارودۆخە ناسەقامگیرییە ناوخۆییەکەی ڕاکێشراوە، بۆیە بە مەبەستی داپۆشینی ئەو کێشە ناوخۆییانەی، دەستی كرد بە گۆڕینی ئاڕاستەی سەرنجەکانی ڕاۆژئاو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ‌بۆ پڕۆژە ئەتۆمییەکەی. بەم شێوەیە سەرلەنوێ هەموو لایەک بە کێشە ئەتۆمییەکەی سەرقاڵ دەکات، لە ژێرەوەیش دەست دەکاتەوە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و فەرامۆشکردنی مافی کەمەنەتەوەکان، وەک ئەوە بێت کە ئێران وڵاتێکی دیموکراتە و لە کێشەی ئەتۆمی زیاتر هیچ کێشەیەکی دیكەی نییە.
 
 

 
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online