به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home بابه‌تی سیاسی شەڕی ساردی ڕووسیا هێشتا کۆتایی نەهاتووە


شەڕی ساردی ڕووسیا هێشتا کۆتایی نەهاتووە

 شۆڕش عزیز سورمێ
لە کاتێکدا ڕووسیای فیدڕاڵ بە ئانوساتێکی زۆر سەختدا تێ دەپەڕێ، ئەویش بە هۆی سووتانی ڕووبەرێکی زۆر گەورەی زەویی ئەو وڵاتە کە دواتر بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم، لە هەمان کاتدا خۆی دووچاری کێشەیەکی دیكە کردەوە، ئەویش کێشەی بڵاوکردنەوەی مووشەکە لە ئەبخازیا و ئوسیتیای باشووری نزیک سنوورەکانی گورجستان بە بێ ڕەزامەندیی حکوومەتی گورجستان. وادەزانرا ئەم کێشەیە لەگەل تەواوبوونی شەڕی ساردی نێوان دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی یەکیەتیی سۆڤیێتی پێشوودا، کۆتایی پێ هاتبێ، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. دوای ئەوەی سەرکردایەتیی هێزەكانی ئاسمانیی ڕووسیا ڕایانگەیاند چەند مووشەکێکی بەرگریی ئاسمانییان لە جۆری (ئێس 300) لەسەر خاکی هەریەک لە ئەبخازیا و ئوسیتیای باشوور بڵاو کردووەتەوە،
بێگومان یەکیەتیی ئەورووپا بەمە زۆر نیگەران بوو، هەر بۆیە (کاترین ئاشتون)ـی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپا دەستبەجێ داوای لە ڕووسیا کرد کە بە ڕێککەوتننامەی ڕاگرتنی شەڕەوە پابەند بێت و هەروەها تەواوی بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ بکات.

وەک ئاشکرایە، یەکیەتیی ئەورووپا پاڵپشتییەکی زۆر لە ئەمن و سەقامگیریی گورجستان دەکات، ئەویش وەک ڕێزگرتنی تەواوی بنەماکانی سەربەخۆیی خاکی ئەو وڵاتە کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، ددانی پێدا نراوە.لە ڕاستیدا بڵاوکردنەوەی ئەو مووشەکانەی ڕووسیا لە ئەبخازیا، دژی ڕێککەوتننامەی ڕاگرتنی شەڕە، ئەمە جگە لەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی بارودۆخی ئاساییشی ناوچەکە. ئەو هەڵوێست و کردەوەی ڕووسیا لە کاتێکدا دێت کە بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەریکی گوتووێژکردن و هەوڵدانە بۆ باوەرپێهێنانی كۆنگرێس بە تێپەڕاندنی پەیماننامەی کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی‌ لەگەل ڕووسیا، ئەویش پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی نوێکردنەوەی كۆنگرێس کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

بۆ ئەم مەبەستە، (جۆن کیری)ـی سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی (پیران) دەستی كرد بە هاندانی ئەنجوومەنەکە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پەیماننامەیە بە زووترین کات دەنگ بدەن، بەڵام دواتر دەنگدانەکە دواخرا بۆ کاتێکی دیكە تاوەکوو گشت ئەندامانی كۆنگرێس لە پشووی هاوینە دەگەڕێنەوە. ئەوەی ئاشکرایە، لێرەدا هەوڵەکانی (کیری) بۆ پەلەکردن لە دەنگدانەکە ئەوەیە دەیەوێت ڕەزامەندیی کۆشکی سپی بۆ خۆی وەربگرێت و هەروەها سەرنجی ڕای گشتی بۆ خۆی ڕابکێشێت، بە تایبەتی پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی کۆنگرێس.
 
 
 

 
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online