تورکیا به‌ره‌و راپرسی بۆ گۆڕینی ده‌ستوور
شورش عزیز سورمێڕۆژی(12)ـی ئه‌یلوولی داهاتوو گه‌لی تورکیا بانگهێشت ده‌کرێ بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌ک له‌مه‌ڕ ده‌ستووری نوێی ئه‌و وڵاته.
ده‌ستووری نوێ جێگەی ئه‌و ده‌ستووره ده‌گرێته‌وه که له ساڵی(1982) له لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیا نووسرابوو، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی(1980) له ڕێگه‌ی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان گرته ده‌ست. تورکیا له نێوان ساڵانی(1960)ـدا تاوه‌کوو(1980) سێ کوده‌تای سه‌ربازیی به خۆیەوه بینیوه، ئه‌مه جگه له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکوومه‌ت له ساڵی(1997) که ئیسلامییه‌کان به ڕێوه‌یان ده‌برد، که دواتر له‌سه‌ر داوای ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سه‌ربازیی حکوومه‌تی ئه‌و کاتیان ناچار کرد ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له ده‌ستووری ئێستادا کراوه، بریتین له گۆڕینی(28) مادده، دیارترینیان ئه‌و ماددانه‌ن که پێوه‌ندییان به گۆڕینی بنه‌ماکانی دادگەی ده‌ستووری و ئه‌نجوومه‌نی باڵای قه‌زاوە هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانکارییانه ده‌رگە له به‌رده‌م گرینگ‌ترین خاڵ ده‌کاته‌وه که ئه‌ویش توانای دادگەییکردنی سه‌ربازه‌کانی پێشوو و ئێستا له به‌رده‌م دادگەی شارستانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام یه‌ک له‌و مادده هه‌ره گرنگانه‌ی که به‌سه‌ریدا باز دراوە و هیچ ده‌ستکارییان نه‌کرد، ئه‌و مادده‌یه‌یه که تایبه‌ته به قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و پارتییه سیاسیانه‌ی که به ئاسته‌نگ داده‌نرێن له به‌رده‌م بڕیاره‌کانی حکوومه‌ت.
بێگومان گۆڕینی ده‌ستوور کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی و سه‌ربازی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ن ئه‌وه پێیان وایه ئه‌و گۆڕینانه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌دات به پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی له وڵاته‌که‌دا.
به بۆچوونی زۆر له پسپۆڕانی بواری سیاسیی ڕۆژاوا گۆڕینی ده‌ستوور له حاڵی حازردا هه‌لێکی گرنگه بۆ تورکیا، بۆ چه‌سپاندنی سیستمێکی دیموکراسی و دداننان به مافی(18) ملیۆن کورد، که تا ئێستا بێبه‌شن له به‌کارهێنانی زمانی دایک و کو‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له وڵاته‌که‌دا.
لێره‌دا خاڵێکی زۆر گرنگ هه‌یه که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه‌ویش مێژووی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیەکه‌یه که لە (12) ئه‌یلوولدا بە ڕێوە دەچێت، ڕێککه‌وتی یادکردنه‌وه‌ی (30)ـیه‌مین ساڵیادی کوده‌تای سه‌ربازییه له تورکیا، له‌به‌ر ئه‌وه بۆی هه‌یه به ئه‌رێنی بگه‌رێته‌وه بۆ (ئه‌ردۆگان) و حکوومه‌ته‌که‌ی.
نه‌ک ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی تورکیا به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی ڕۆژئاوایش کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی تورکیا له وڵاتانی یه‌کیەتیی ئه‌ورووپا.له ڕاستیدا ته‌نیا ئه‌نجامی کۆتایی ڕاپرسییه‌که، بۆمان دیاری ده‌کات که ئه‌و گۆڕانکارییانه له ده‌ستووردا ده‌کرێت یان نا، بۆیه له‌مڕۆوه تا ئه‌و کات هه‌موو لایه‌ک له چاوه‌ڕوانیدا ده‌بن.

.jpg)












