ویکیلیاکس و ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانی شه‌ر له ئه‌فغانستان
شۆرش عه‌زیز سورمێله کاتێکدا په‌رله‌مانی ئیتالیا و فه‌ره‌نسا خه‌ریکی گه‌لاڵه‌کردنی یاساییه‌کن له‌مه‌ر چۆنیه‌تی کۆنترۆلکردنی (بلۆگی ئه‌لیکترۆنی)، له وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مالپه‌رێکی وه‌ک (ویکیلیاکس) زیاتر له(92) هه‌زار دوکومێنتی نهێنی شه‌ری ئه‌فغانستان ئاشکرا ده‌کات، دواتر ئه‌و زانیارییه نهێنیانه له سێ ده‌زگای رۆژنامه‌وانی که ئه‌وانیش(رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و گاردیان و هه‌روه‌ها گۆڤاری دیر شبیگلی)دا بڵابوونه‌وه .ده‌توانین به‌مه بلێین ئازادی رۆژنامه‌وانی،چونکه ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاوولاتیان له‌گشت هه‌له و کاره باشه‌کانی حکوومه‌ت یه‌کێکه له ئه‌رکه هه‌ره گرینگه‌کانی ده‌زگاکانی رۆژنامه‌وانی، گه‌ر بێت و ئه‌و راستیانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تیشدا نه‌گونجێت، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ هاوولاتیان لێی ئاگادار بن.بێ گوومان ئاشکرا بوونی ئه‌و به‌ڵگه و دۆسیه نهێنیانه، کۆشکی سپی هه‌ژاندوهه‌روه‌ها گشت ئه‌و سنورانه‌ی به‌زاند که په‌نتاگۆن داینابوو،جگه له‌مه‌ش دوای ئاشکرابوونی ئه‌و کاره‌سات و دوکومێنته نهێنیانه‌ی شه‌ره‌کان وئه‌و ستراتیژیه‌ته هه‌له‌یه‌ی که وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یره‌وی ده‌کرد له شه‌ره‌کانیدا له ئه‌فغانستان،کاری کرده سه‌ر گۆرینی رای گشتی ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی حکوومه‌ته‌که‌یان،چونکه گشت ئه‌و راستیانه‌یان بۆ روونبۆوه که پێشتر ده‌سه‌لاتداره‌کانیان دایان ئه‌پۆشی و یاخوود به شێوه‌یه‌کی تر روونیان ده‌کرده‌وه .ئه‌وه‌ی راستی بێت له دونیای ئه‌مرۆماندا هیچ دوکومێنت و نهێنیه‌ک ناتوانرێت هه‌تا هه‌تایه به نهێنی بمێنێته‌وه،چونکه ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ی لێ ناگیرێت له بلاوکردنه‌وه‌ی راستیه‌کان،ده‌توانێت له کورترین ماوه‌دا به بێ به‌رامبه‌ر زانیاری زۆر گرینگت بۆ ئاشکرا بکات. به بۆچوونی کۆشکی سپی بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوکۆمێنتانه له‌مه‌ر شه‌ری ئه‌فغانستان هه‌ره‌شه له ژیانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌کات له وولاته‌که‌دا،هه‌روه‌ها گه‌ر بێت و ئه‌و دوکومێنتانه ئۆریژنال بن ئه‌وه به کارێکی زۆر ترسناکی له قه‌له‌م ده‌ده‌ن و،به‌لایانه‌وه باشتر بوو که هاوولاتیه‌کانیان له تاریکیدا مابانه‌وه. یه‌ک له خاڵه هه‌ره گرینگه‌کان که له نێو ئه‌و دوکومێنتانه‌دا ئاشکرا کراوه ئه‌وه‌یه که دوای خه‌رج کردنی(300) ملیارد دۆلار له‌لایه‌ن وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ری ئه‌فغانستان، که‌چی چه‌کدارانی تالیبان له‌چاو ساڵی(2001)دا زۆر به‌هێزترن.بێ گوومان ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانی چ بۆ ئه‌فغانیه‌کان خۆیان و چ بۆ که‌س و کاری ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیانه‌ی که له‌و شه‌ره‌دا کوژراون. له خالێکی تری نێو دۆکومێنته‌که‌دا باس له ئازادکردنی رۆژنامه‌نووسی ئیتالی(ماسترۆ جاکۆمی) کراوه که له ساڵێ(2007) له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه رفێندرابوو.دوای په‌یوه‌ندیکردنی بالیۆزی ئیتالیا له ئه‌فغانستان به(جۆن نێگرۆپۆنتی) رۆژنامه‌نووسی ناوبراو ئازاد کرا، به‌رامبه‌ر به ئازادکردنی چوار چه‌کداری تالیبان که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی که‌رازی به‌دیل گیرابوون،ئه‌م نهێنیه بووه جێگه‌ی نیگه‌رانبوونی زۆر له پارت و رێکخراوه ئاشتیخوازه‌کانی ئیتالیا.

.jpg)












