به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌















 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان
سالی 1999 له‌ لاین شورش عزیز سورمێ
وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئیتالی


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home بابه‌تی سیاسی خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی نێوان کورد و كۆسۆڤا


خاڵە هاوبەش و جیاوازەکانی نێوان کورد و كۆسۆڤا

شۆڕش عزیز سورمێ
دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كۆسۆڤا، لەسەر زاری (هاشم تاچی)ـی سەرۆکی حكوومەتی ئەو وڵاتە لە بەردەم پەرلەمانی كۆسۆڤا لە 17ـی مانگی شوباتی 2008ـدا، كۆسۆڤا بوو بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە بێ خواستی سربەکان. جگە لە وەدەستهێنانی ئەو سەربەخۆییە، كۆسۆڤا سوورە لەسەر ئەوەی لە یەکیەتیی ئەورووپا و هاوپەیمانەتیی باکووری ئەتڵەسیدا ببێت بە ئەندام. وەک ئاشکرایە، 69 دەوڵەت لە نێویاندا ‌دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایش ددانی بە سەربەخۆیی كۆسۆڤادا نا، ئەمە جگە لە 22 دەوڵەتی ئەورووپایی ئەندام لە یەکیەتیی ئەورووپادا. هەرچی سربستان و ڕووسیان، ئەوە ئەم ڕاگەیاندنەیان پێ قبووڵ نەکرا، ئەوە بوو سربیا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2008ـدا، بە ڕەزامەندیی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەنای بردە بەر دادگەی نێودەوڵەتی، لە هەمان کاتدا (كۆسۆڤا)ـیش پەنای بردە بەر دادگەی نێودەڵەتی لە هۆڵەندا بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە بارودۆخی بڕیارەکە لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند بڕیاری سەربەخۆیی كۆسۆڤا یاساییە لە كیشوەری ئەورووپا.
دواتر لە ڕۆژی 22ـی ئەم مانگەدا، دادگەی نێودەوڵەتی بە تەواوەتی پشتگیریی لە بڕیاری سەربەخۆیی كۆسۆڤا کرد، بەمەیش شەرعییەتی تەواو درا بە سەربەخۆیی نیشتیمانی ئەو گەلە موسڵمانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاشتییانە لەسەر خاکی باب و باپیرانیان بژین.
بە هەرحاڵ كۆسۆڤا هەرچەندە لە ڕووی جوگرافییەوە بچووکترین دەوڵەتە لە چاو دەوڵەتەکانی دەوروبەری، بەڵام بە دوادەوڵەتی ئەورووپایی سەربەخۆ دادەنرێت.
گەر بێت و بەراوردێک بکەین لە نێوان دۆزی كۆسۆڤا و دۆزی کورد، ئەوە لە ڕووی مێژووییەوە دەبینین مێژووی کوردستان زۆر درێژترە لە مێژووی كۆسۆڤا، بە تایبەتی لە ڕووی ئەو ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەرییە و تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی کە میللەتی کورد بینیویەتی و بە دەستییەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام لە هەمان کاتدا لە زۆر ڕووەوەیش لەیەک دەچن، چونکە چ ئەوان و چ ئێمە، لە ڕابردوودا لە ژێر دەستەڵاتی عوسمانییەکاندا بووین، بۆیە ئەو ئازارەی ئەوان بینیویانە، هەمان ئازاری ئێمەی کورد بووە.
جگە لەمە، با بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان چۆن کورد هەڵاتن و دەربەدەری و پەنابەری لە کۆڕەوەکە بە خۆیەوە بینی، کۆسۆڤاییەکانیش بە هەمان شێوە لە دەست سربەکان دەربەدەری و ئازارێکی زۆریان بینی و هەر لەو ماوەیەدا قوربانییەکی زۆریان دا.
کاتێک ئێمەی کورد لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان دیمەنی هەڵاتنی كۆسۆڤاییەکانمان دەبینی، دیمەنی هەڵاتنی خۆمانمان وەبیر دەهاتەوە. ئەمانە هەمووی خاڵی هاوبەشن لە نێوانماندا، بەڵام ئەو خاڵەی کە ئێستا لێکمان جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە ئەوان توانییان سەربەخۆیی خۆیان وەدەست بهێنن و ببنە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و بە پشتگیریکردنی زۆربەی زۆری دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و بگرە وڵاتانی ئیسلامیشەوە.
لێرەدا دەپرسین ئایا گەر کوردستان سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێ، ڕۆژئاوا هەمان هەڵوێستی دەبێ؟
 
September 2010
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930 
کوردستان
Tv online