لیبیا و کێشه‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی
شۆرش عه‌زیز سورمێ
ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی ئه‌رتیری له ئیتالیاوه بۆ لیبیا، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییداکه رووی له زیادبوون کردووه،بۆته جێگه‌ی ناره‌زایده‌ربرینی زۆر له رێکخراوه حکوومی ناحکومیه‌کانی وولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.چونکه ئه‌و کۆچبه‌ره ئه‌ریتیریانه دوای ئه‌وه‌ی له وولاته‌که‌ی خۆیانه‌وه به شێوه‌یه‌کی نایاساییه‌وه به‌ره‌وه لیبیا به‌رێ که‌وتوون و پاشان به‌هه‌مان شێوه له لیبیاوه به‌ره‌و ئیتالیا، پاش ده‌ستگیرکردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتالیاوه به‌پێی یاسای ئه‌و وولاته ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌کرێنه‌وه، دوای ره‌وانه کردنه‌وه‌یا له‌لایه‌ن پۆلیسی لیبیاوه ده‌ستگیر ده‌کرێن و ده‌یانخه‌نه زیندانه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.دوای ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به تایبه‌تی له نێو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی جیهانیه‌وه،دواتر ناره‌زایی ده‌ربرینی زۆر له رێکخراوه کانی به‌رگری کردن له مافی مرۆڤ، (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) سه‌رۆکی لیبیای ناچار کرد بۆ یه‌که‌مجار به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ داوای پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆلینه‌وه بکات بۆ به‌دواداچوون له بارودۆخی ئه‌و کۆچبه‌ره ئه‌ریتریانه‌ی که له لیبیا زیندانی‌کراون. ئه‌و داوایه‌ی قه‌زافی که زۆر به که‌می رووده‌دات له ده‌وله‌تێکی وه‌ک لیبیا،له ئه‌نجامی ئه‌و فشارخستنه دێت که (رێکخراوی (هیومان رایتس ووتش) ئه‌مریکی وکۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنی بالای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران)کردبوویانه سه‌رنه‌ک ته‌نها حکوومه‌تی لیبیا، به‌لکو حکوومه‌تی ئیتالیاش، چونکه له‌م نێونده‌دا حکوومه‌تی ئیتالیاش ده‌ستی له‌و پێشێلکردنه‌دا هه‌یه ،ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌ستنی ئه‌و رێککه‌وتننامه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی لیبیا ،سه‌باره‌ت به‌و کۆچبه‌رو په‌نابه‌ره نایاساییانه‌ی که له لیبیاوه دێن بۆ ئیتالیا.بۆیه ئه‌و رێکخراوانه داوایان له ئیتالیا کرد له جیاتی گه‌راندنه‌وه‌یان ده‌ست به‌جێ شوێن بۆکۆچبه‌رانه دابین بکه‌ن.به‌لام به داخه‌وه حکوومه‌تی ئێستای ئیتالیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل (پارتی هه‌ڤالبه‌ندی باکور) دروست بووه،که پارتێکی ره‌گه‌زپه‌رسته، له‌سه‌ر داوای پارتی ناوبراو بریاری گه‌راندنه‌وه‌ی کۆچبه‌رو په‌نابه‌ری نایاسایی درکرد،بێ ئه‌وه‌ی بیر له ئه‌نجامی ئه‌و بریاره و ئاینده‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی گرینگه له‌م مه‌سه‌له‌یه و ده‌بێت به زووترین کات جاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه،ئه‌و هۆکارانه‌یه که پاڵ به‌و کۆچبه‌رانه‌وه ده‌نێت وولاتی خۆیان جێبهێلن،چونکه گه‌ر ئه‌و هۆکارانه چاره‌سه‌ر نه‌کرێن مه‌حاله بتوانرێت رێگه له‌م دیارده‌یه بگیرێت.بێ گوومان تاکه رێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه،دروستکردنی دیالۆگه له‌نێوان ئه‌و وولاتانه‌ی که کۆچبه‌ری تیایدا به‌رێ ده‌که‌ون. وئه‌و وولاتانه‌ی که رووی تێ ده‌که‌ن.

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)

.jpg)