حکوومه‌تی بێرلسکۆنی به‌ره‌و هه‌لوه‌شاندنه‌وه
شۆرش عه‌زیز سورمێ
دوای تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان (جان فرانکۆ فینی)ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیتالیا‌و (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وولاته‌و سه‌رۆکی (پارتی گه‌لی ئازاد)،ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسی له نێو حکوومه‌ت و هه‌روه‌ها له نێو پارتی ده‌سه‌لاتداریش سه‌ری هه‌ڵدا.هۆکاری سه‌ره‌کی دروست بوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ش زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌رکردنی ئه‌و بریاره‌ی که تایبه‌ت بوو به یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی کۆنترؤلی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌کانی نێوان به‌رپرسیارانی ئه‌و وولاته، دواتر بلاوکردنه‌وه‌یان له رۆژنامه‌کانی ئیتالی .له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێک له په‌رله‌مێنتارانی سه‌ر به خودی پارتی بێرلسکۆنی، له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی ئه‌م یاسا نوێیه کۆک نین،چونکه پێیان وایه ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه له وولاتێکی وه‌ک ئیتالیا که به به‌رده‌وامی دووچاری رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار توند ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گرووپه چه‌تانه‌ی وه‌ک(مافیا و ئه‌ندرانگه‌ته و که‌مۆره)،له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وولاته‌دا نیه،چونکه بوونی یاسای کۆنترۆلکردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌کان کاری ده‌دوه‌ران ئاسانتر ده‌کات بۆ لێکۆلینه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌و به‌رپرس و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی که ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گرووپه چه‌ته‌یه‌دا تێکه‌ڵه و ئاسانکارییان بۆ ده‌که‌ن.له‌راستیدا تاوه‌کو ئێستا به‌هۆی کۆنترۆلکردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌کان چه‌ندین به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌لاتیان له‌و وولاته ده‌ستگیرکردووه که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی و له رێگه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل کاروباری حکومه‌تیان به‌رێوه ده‌برد، بۆ نموونه‌هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا دوای کۆنترۆلکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له نێوان(کلاودیۆ سکه‌یۆلا)ی وه‌زیری گه‌شاندنه‌وه‌ی ئابوری ئیتالیا و به‌ڵێنده‌رێکی ئیتالی به‌ناو(دیێگۆ ئه‌نێمۆنێ)دا، ده‌رکه‌وت که به‌ڵێنده‌ری ناوبراو خانوویه‌کی (180) مه‌تری له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری رۆمای کۆن به‌رامبه‌ر به( کۆلۆسێیۆ)که شوێنێکی مێژووییه به نرخی(900)هه‌زار یۆرۆ،وه‌ک دیاری بۆ وه‌زیری ناوبراوی کریوه،به‌رامبه‌ر به دانی مۆله‌ت به‌شێوه‌یه‌کی نایاسای بۆئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێکله‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه بۆ به‌لێنده‌ری ناوبراو.ئه‌وه‌بوو دوای ئاشکراکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه له‌لایه‌ن ده‌دوه‌رانی ئیتالیا،وه‌زیری ناچارکرد ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.هاوکات زۆرینه‌ی ئیتالیه‌کان پێیان وایه که‌کۆنترۆلکردنی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه ئامرازێکی باشه به‌ده‌ست دادوه‌ره‌کان بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی له‌و وولاته،به‌لام له هه‌مان کاتدا هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له تایبه‌تیانه‌ی که‌مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌سایه‌تی و په‌یوه‌ندی به دام و ده‌زگای حکوومه‌ته‌وه نیه، نابێت له رۆژنامه و گۆڤاره‌کان بلاوبکرێته‌وه،جونکه گه‌ر وابکرێت ئه‌وه به سه‌رپێچیکردن له یاسای پاراستنی باری تاکه که‌سی له‌قه‌له‌م ده‌درێت.

.jpg)