یه‌کێتی ئه‌وروپا و مافی مرۆڤ، قه‌ڵای ناقۆڵایی یاسا،و دیموکراسیه، له مه‌ڕ کێشه‌ی سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارچه دورستکراو لێکترازه‌وه‌کانی
هه‌ردی ئهحمهدکوردان ده‌بێت به‌ر له ڕیسواکردن و به نه‌فره‌ت کردنی ده‌وڵه‌تی دیکاتۆری تورکیا به تایبه‌تی و ئێران، ملی پرسیارێکی قۆڵا له بازاڕی سیاسه‌تی ڕۆژئاوادا بگرێت وبێژێت، له کاتێکدا کوردان له زیندانه تاریک و تۆقێنه‌ره‌کاندا له سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆشه‌گیر ده‌کرێت و له بێ یاسای و که‌ڕ و کوێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌مو جیهان، لاوانی کوردان له سێداره ده‌درێن، کوا هه‌ڵوێست و ئه‌و یاسایه‌ی که جیهانی، له بازرگانیه‌کی ساخته‌وه به‌ستۆته‌وه به کۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموکراسی؟!! هاوده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له داکۆکردنی مافی کوردان، نه شانازیه‌و نه باڵابڵندی، به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانی مرۆڤی خاوه‌ن مۆڕاڵ و نه‌فس به‌رزی کوردانه له هه‌ر جێگا‌و مه‌مله‌که‌تێک بێت..
ئاوام گه‌ره‌ک بو، که وه‌ک نوسه‌رێک و شاعیرێکی خاک په‌رست و نیشتمان پارێز، ئاله‌م کات و ساتی قات‌و قڕی ویژدان و کڕێژگرتنی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یدا، سه‌ربه‌خۆیانه‌و به‌و په‌ڕی باوه‌ڕبون به خۆم و ئاسوده‌کردنی وێژدان و مافی قه‌دری زێڕینی نیشتمان و خاک‌دا، هه‌ڵوێستێک نیشان بده‌م، که لایه‌نی که‌م وه‌فا و سۆزێک بێت له قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نه بێت که له ئامێزی خۆیدا ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پێبه‌خشیم، له ئامێزی به‌رزو پیرۆزی خۆیدا،.
بیستم و دیتم، که‌وا جارێکی تر‌و به پلان و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و هاوبه‌شی چه‌ند لایه‌نه، ڕیژێمه دیکاتۆرو زاڵمه‌کان، که‌وتونه‌ته وێزه‌ی ناسک و جوانی نیشتمانه‌که‌م، ئه‌وه‌ی له‌تاسه‌دا ڕامده‌چڵه‌کێنت و سه‌ره‌پای جه‌سته‌م ده‌کرۆژێ، بێ لوف و ماریفه‌تی نیشتمان پارێزانی ئه‌و هه‌رێمه بێنازه‌یه، که بۆته دیواخان و سه‌ره‌ڕێگای کانی بۆ نه‌یاران و دوژمنانه‌ی گه‌له‌که‌م، ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه ئاورم تێبه‌رده‌دات، بێ نمه‌کی و بێ مۆڕاڵی به ناو سیاسی و به‌رپرسه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه ئیهما‌له‌ی منه، که هێنده‌ی ده‌نگی جرکه‌ژمێری کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستی چه‌پم نقاو ده‌نگیان لێوه‌نابیسترێ!، چه‌نده شه‌رم و زله شکۆی ده‌وێت، هێنده بێماریفه‌تی ده‌نوێنن له ته‌ک ئه‌م خاک و ئاوه‌دا، ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێک به‌نیازی بازرگانی وسیاسه‌تیان له‌و بناورو شاخانه‌دا ده‌کرد و به ئاره‌قه‌ی خه‌باتی ڕۆڵه دلسۆز و به ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌و کات و سه‌رده‌مه پیرۆزه، ئه‌مڕۆی زێڕینی و شکۆ و باڵاخانه‌ی و دیوان و دارایی پێبه‌خشین، چه‌نده شه‌رم و بێزه‌وقیه، له سه‌ر مێزی نیشتمان و نه‌ته‌وه خاکی پیرۆزی کوردان ئه‌تک ده‌کرێت و ئه‌وه‌ی له ئێستادا له نیشتمان به‌رپرسیاره، به نوێترین مۆدێلی جل و به‌رگه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه، و باس له گه‌شت و سه‌فای جیهان ده‌که‌ن!
له ئێستادا، زیاتر له دانیشتوانی هه‌رێم، به‌و شاخه باڵابه‌رز و کێوه بڵندانه‌وه سرودی نه‌ته‌وه‌ی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ده‌بێژن و ده‌ڵێن بژی کورد‌و کوردستان، له پێناو شه‌ره‌فی نیشتمانی و خاک په‌رستیدا، له‌و به‌فر و باران و ڕه‌هێڵه‌یه ئاڵاون و به دوای ئاوادانی نیشتمانێکی یه‌ک پارچه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌ک هه‌ڵوێست و دڵسۆز و هاوڕێیه‌تیدا، جه‌نگ له ته‌ک نه‌یاران و دوژمنه‌کانی خاکی کوردستاندا ده‌جه‌نگ و ده‌ڵێن بۆ یه‌کڕیزی خاکی کوردان قوربانی ده‌که‌ین و ڕوح و گیان!..
ئه‌گه‌ر (من) وه‌ک شاعیرێک و نوسه‌رێکی (سه‌ربه‌خۆی) کورد، ده‌نگ و ڕه‌نگ و ناوێکم هه‌بێت و به نیشتمانیه‌کی خاک په‌رست و دلسۆز هه‌ژمارد کرابێتم، ئه‌وه به‌ڵێنو ئه‌هد ده‌ده‌م، که له پێناو داکۆکی کردن له یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌که‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ک و قوربانیده‌رێکی سه‌رسه‌رخت ده‌بم بۆ به‌رگریکردن له نه‌ته‌وه‌و نیشتمان وهاوزوبانه‌کانم، له‌و په‌ڕی باوه‌ڕه‌وه ده‌ست و قامک و هه‌نگاوه‌کانتان ماچ ده‌که‌م، گوڵی سه‌ربه‌ستی و ئازادی سور له لێوانی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانتان ده‌ده‌م، بۆ به‌رگریکیردن له نیشتمان،.
له خۆمه‌وه داوه‌ده‌که‌م، له بنه‌ماله‌که‌م، له دۆست و هاوڕ و هاوشاریه‌کانم، له هه‌مو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان په‌رست،که بێده‌نگ وبێ هه‌ڵوێست و ته‌نیاگیری مه‌که‌ن له ئێستادا، هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی خوشک و براو هاوڕێکانمان بین له قه‌دیلی شکۆو باڵابه‌رز، باببینه گوڵژینێکی سور له سه‌ر سنوری نیشتمان، با هاوده‌نگ و هاوخه‌باتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بین له سه‌ر سنوره ده‌ستکرده‌کان،.

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)


.jpg)












