دابەزینی یۆرۆ و تەنگژەیەکی دیكەی ئابووری
شورش عزیز سورمێدابهزینی نرخی دراوی یۆرۆ له بازاره‌کانی جیهان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، دانیشتوانانی وولاتانی ئه‌وروپای ناره‌حه‌ت کردووه،که مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه وولاته‌کانیان بکه‌ونه ژێر قورسایی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان،هه‌ر بۆیه به‌رپرسی بانکی ئه‌وروپا و کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ده‌ست به‌جێ دووپاتی ئه‌وه‌یان کرده‌وه که یۆرۆ هه‌روه‌کو پێشتر به دراوێکی یه‌کگرتوو و به‌هێز ده‌مێنێته‌وه،چونکه به نرخترین و به‌هێزترین دراوه له جیهان. به‌ڵام له م نێوه‌دا ئه‌و وولاتانه‌ی که مه‌ترسی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی ئابوریان لێ ده‌کرێت،به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوی یۆرۆ ئه‌مانه‌ن (یۆنان و ئیسپانیا و پورتوگال) ،چونکه گه‌ر بارودۆخه ئابورییه‌که به‌م شێوه‌یه بروات ئه‌وه پێیان ناگرێت قه‌رزه‌کانیان به ته‌واوه‌تی بده‌نه، به‌تایبه‌تی یۆنان که به‌م دواییانه تووشی کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره هات و بووه هۆی شڵه‌ژاندنی نه‌ک ته‌نها بارودۆخی ئابوری ، به‌لکو بارودۆخی سیاسی وولاته‌که‌شی هه‌ژاند.له راستیدا ته‌نگژه‌ی پاره‌پێدانی تایبه‌ت به وولاتانی ئه‌وروپا شه‌ش ساڵ پێش ئیستا سه‌ری هه‌ڵدا،به‌رپرسیارێتی سه‌رهه‌لدانی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ش خرایه پاڵ ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نسا، چونکه لو سالی(2004) به‌رلین و پاریس سه‌رپێچیان کرد له به‌رامبه‌ر به‌ڵیننامه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وروپی.بێ گوومان ئێستا و دوای دابه‌زینیشی ، دراوی یۆرۆ به به‌هێزترین دراوی جیهانی داده‌نرێت و به دووه‌مین دراو ده‌ژمێردرێت له جیهاندا، گه‌ر بێت و سه‌یری بنه‌مای ئابوری ئه‌وروپا بکه‌ین ئه‌وه به ئاشکرایی بۆمان روون ده‌بێته‌وه که ئاستی قه‌رزه‌کانی ئه‌وروپا زۆر نزمتره له چاو ئاستی قه‌رزه‌کانی وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌ومه‌ریکا و ژاپۆن.هه‌روه‌ها ئه‌و کێشه‌یه ته‌نها له هه‌ندێک وولاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ سه‌ری هه‌لدا، بۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت ئه‌ندامانی ناوچه‌ی یۆرۆ دایه یارمه‌تیان بده‌ن له‌پێناوبه‌هێزتر کردن و پاراستنی سه‌قامگیری نرخی دراوه‌که. یه‌ک له‌و سیفه‌ته ئه‌رێنیانه‌ی که ئه‌وروپا هه‌یه‌تی و له وولاتانی تر جیای ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که توانای خۆئاماده‌کردن و دۆزینه‌وه‌ی جاره‌سه‌ری پێشوه‌ختی هه‌یه بۆ ئه‌و ته‌نگژه داراییانه‌ی که له ئاینده‌دا رووده‌دات ئه‌ویش له رێگه‌ی پاراستنی هاوسه‌نگی بودجه‌کان و چاککردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وهه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له سسته‌می بانکه‌کانیدا. چونکه ئه‌و یه‌کێتیه‌یه‌ی که وولاتانی ئه‌وروپا هه‌یانه یه‌کێتیه‌کی دیموکراتیه و هیچ ده‌سه‌لاتێکی ناوه‌ندی نیه بۆچوونه‌کانی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر وولاته‌کانی تر.بۆیه له‌م رووه‌وه هه‌ر ئه‌نجامێک که به‌ده‌ستی دێنن له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دراوی یۆرۆ ،سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بۆ هه‌موو گشت وولاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌بێت.

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)


.jpg)












