به‌یاننامه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی خه‌ڵک دژی کودتای هه‌ڵبژا‌ی PAK
ساڵی رابردوو له ساعا‌ت 4 پاشنیوه‌ڕۆ دا، به میلیۆنان خه‌ڵک له تاران و چه‌ن شاری گه‌وره‌ی دیکه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی ئازادیان کرد. رێپێوانی گه‌وره‌ی چه‌ن میلیۆنی خه‌ڵکی نارازی له‌رزی خسته هه‌ناوی وه‌لی فه‌قیهی کۆماری ئیسلامی و تاقمه بڕیار به ده‌سته‌که‌ی. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێمنانه به‌ڕێوه چوو، که‌وته به‌ر ته‌قه و ده‌سرێژی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیم و لانیکه‌م 20 که‌س شه‌هید و به ده‌یانی دییش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌زاران که‌س ده‌ستگیر و راپێچی گرتووخانه به‌دناوه‌کانی کۆماری ئیسلامی کران. ژماره‌یه‌کی زۆر له گیراوه‌کان له ئاکامی ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ست دا.
خۆپیشاندانی رۆژی 25 ی جۆزه‌ردان، راسان و وه‌ده‌نگ هاتنی خه‌ڵکێ بوو که ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 25 ی جۆزه‌ردان دا به هێند نه‌گیرابوو. له‌و هه‌ڵبژاردنه دا، خه‌ڵک له نێوان کاندیدای فه‌رمی خامنه‌یی و سپای پاسداران و کاندیدا "رێفۆرمخوازه‌کانی حکومه‌تی" دا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵکه‌وتبوو، کاندیدای فه‌رمی خامنه‌یی – سپای پاسداران ره‌ت که‌نه‌وه و ده‌نگ به رکه‌به‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و بده‌ن. به‌ڵام خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیم به پاڵپشتی سپای پاسداران، کوده‌تایان له ده‌نگی خه‌ڵک کرد‌و و ئه‌حمه‌دی نژادیان به سه‌رکۆمار دانایه‌وه.
25 ی جۆزه‌ردان ده‌سپێکی بزووتنه‌وه‌وه‌یه‌ک بوو که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو دا له هه‌ر بۆنه‌یه‌کی مێژوویی، ئایینی و سیاسی دا هه‌بوونی خۆی ده‌رخست. تارانی پێته‌ختی ده‌سه‌ڵات رۆژه‌کانی 30 جۆزه‌ردان، 18 پووشپه‌ر، رۆژی " قودس " 13 خه‌زه‌ڵوه‌ر، 16 سه‌رماوه‌ز، رۆژی عاشورا و 22 رێبه‌ندان گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌کانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و تاقمی ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی رێژیم بوو.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له هه‌ناوی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 22 جۆزه‌ردانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ، به‌ڵام نه داخوازه‌کانی و نه هۆکار و هانده‌ره‌کانی به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌رته‌سک نه‌بوونه‌وه. ئه‌و راپه‌ڕینه ته‌قینه‌وه‌ی رقی په‌نگخواردووی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵک له دیکتاتۆری و تاوان و گه‌نده‌ڵی و بێعه‌داڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران بوو.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز رۆژی 25 جۆزه‌ردان له دروشمی: " کوا ده‌نگی من" و داخوازی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاکامه راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام، به خێرایی هه‌ڵکشا بۆ دروشمی نه‌مان بۆ دیکتاتۆری و بۆ خامنه‌یی و سه‌رله‌به‌ری رێژیمی کرده ئامانج.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له لایه‌ک به هۆی زه‌بروزه‌نگی 30 ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکوتی هه‌ر تاک و گروپ و هێزێکی به‌رهه‌ڵستکاری ئازادیخواز و له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا بوو، له گه‌ڵ توێژێ له که‌سایه‌تییه‌کان و قه‌برغه‌ی نارازی" نیزام" گرێ دراو به کرده‌وه رێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی که‌وته ده‌ست کاندیدا نارازییه‌کان له ئاکامی هه‌ڵبژاردن . به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به خێرایی له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیا و ئامانج و ویستی ئه‌وان واوه‌تر چوو.
له یه‌ک ساڵی رابردوو دا، سه‌دان چیرۆک و حه‌ماسه‌ی بوێری و فیداکاری له سه‌ر شه‌قامه‌کان و ژیان و مه‌رگ له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیم‌دا بۆ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و سه‌دان چیرۆکی درنده‌یی و دڵڕه‌قی و تاوان و جینایه‌ت له دژی ئازادیخوازان، بۆ تاقمی بڕیار به‌ده‌ستی رێژیم و کاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئاسایشی و نیزامی و ئینتیزامی له سه‌ر شه‌قامه‌کان و زیندانه‌کاندا تۆمار کراون.
پارتی ئازادیی کوردستان، له گه‌ڵ ده‌ستپێکی ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا، بێدوو دڵی، پشتیوانی خۆی له راسانی خه‌ڵک و داخوازه ره‌واکانیان ده‌ربڕی، تاوان و جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم کرد و خۆی به به‌شداری خه‌می هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه دانا که رۆڵه‌کانیان له ده‌ست دابوو. ئه‌مڕۆ له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و راپه‌ڕینه دا، جارێکی دیکه هه‌مان هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نێته‌وه.
له 25 جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوه‌وه تا ئێستا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵکشان و داکشانی به خۆوه دیتووه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه‌ی له دژی کراوه، بۆ رێژیم له ناو نه‌چووه و وه‌ک لایه‌نێک له هاوکێشه‌ی سیاسی ئێران، له گۆڕێدا‌یه.
پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به هۆکاری داکشان و دامرکانه‌وه‌ی رێژه‌یی بزووتنه‌وه‌که ده‌زانێ:
1- زه‌بر و زه‌نگ و ده‌ست ئاوا‌ڵه‌یی رێژیم له سه‌رکوت و کوشتاری خه‌ڵکی راپه‌ڕیو له هه‌موو به‌ستێنه‌کان و به هه‌موو شێوازه‌کان ، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێکخراو و زلهێز و لایه‌نێکی نێوده‌وڵه‌تی بتوانێ گوشارێکی کاریگه‌ر دروست بکا و سنورێک بۆ رێژیم دابنێ و" ده‌ستێوه‌ردانێکی مرۆڤی" بکا.
2- نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتیژییه‌کی روونی بزووتنه‌وه‌که و کارکردن له بۆنه‌یه‌که‌وه بۆ بۆنه‌یه‌کی دیکه‌ی ره‌سمی و ده‌وڵه‌تی.
3- به‌رته‌سکی جوغرافیای راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌که و قه‌تیس مانه‌وه‌ی به " ناوه‌ند " و چه‌ن شاری دیکه. ئه‌وه‌ش له لایه‌ک توانای سه‌رکوتی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی بردبووه سه‌رێ و له لایه‌ک خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی تووشی ماندووی و شه‌که‌تی کرد.
4- ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یه. شوێنه‌واری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌م وڵاته به شێوه‌ی جۆراوجۆر دیارده‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. له پاش دروستبوونی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه له ئێران، قه‌واره‌ی سیاسیی تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی فره‌چه‌شنی ئه‌تنیکی ئه‌م وڵاته نه‌بووه. له‌م رووه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆتاییهێنان به‌و مۆدێله، یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی سیاسی و سه‌قامگیرییه. تێکه‌ڵنه‌بوونی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له به‌ر ئه‌وه بووه که بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز تا ئێستا هیچ دروشم و ئامانجێکی راگه‌یه‌ندراوی سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌و نه‌ته‌وانه له خۆ نه‌گرتووه.
5- به‌رته‌سک مانه‌وه‌ی به‌شداریی له راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌که به " چینی ناوه‌راست" و په‌ره نه‌سه‌ندنی بۆ ریزه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و هه‌ژاران، به هۆی نه‌بوونی ره‌نگ دانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی تایبه‌تی ئه‌و چین و توێژانه له دروشم و ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌دا.
موسه‌وی و که‌ڕوبی هه‌رچه‌ند ده‌ورێکی گرینگ‌یان له سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌که و له قاودانی تاوان و جینایه‌ته‌کانی رێژیم هه‌بووه، به‌ڵام خۆیان له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی و بنه‌ما فکرییه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌و رێژیمه دانه‌بڕاند و له ئاست ئه‌و پۆتانسیه‌له گه‌وره‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌که دا نه‌بوون. ئه‌وان له بڕیاری لێبڕاوانه بۆ له مه‌یدان مانه‌وه‌ی خه‌ڵک خۆیان بوارد، هیچ ستراتیژییه‌کی سیاسی نوێیان پاش 30 ساڵ " له شۆرشی ئیسلامی" پێشکه‌ش نه‌کرد و به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکان و بنه‌ماکانی شۆڕشی ئیسلامی و رێبازی خومه‌ینیان کردوه، به ته‌مای چاکسازیی و به خۆداچوونه‌وه‌ی "ره‌هبه‌ری" مانه‌وه و ده‌رفه‌ته‌کانیان له کیس دا، هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ ئۆرگانیزه کردنی بزووتنه‌وه‌که و ده‌رچوون له به‌رته‌سکیه کۆمه‌لایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی و تاکه شیوازه ره‌چاوکراوه‌که‌ی/ هاتنه سه‌رشه‌قام/ هه‌ڵنه‌گرته‌وه. هۆکاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان، که‌وڵی به‌ها و بایه‌خ و نۆڕمه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان به یه‌کجاری له خۆ دانه‌ماڵی و ئامانجیان گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ئێران نییه. ئه‌وان به‌و ته‌مایه‌ن له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی دا به هه‌بوونی" ولی فقیه" و عه‌مه‌ل به ده‌قه‌کانی قانوونی بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی، " قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی" چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌وه‌ش رێگایه‌کی بنبه‌سته و چه‌ن جاری دیکه تاقیکراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و پێوه‌ندیی به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پارتی ئازادیی کوردستان له‌م بۆنه‌یه‌دا له سه‌ر ئه‌م خاڵانه پێدا ده‌گرێته‌وه:
1- هه‌ر قه‌یران و کیشه‌یه‌ک که سه‌قامگیریی سیاسی رێژیم بشێوێنێ ، به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ت بکا و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی لاواز بکا، ده‌توانێ ده‌رفه‌ت بۆ کورد پێک‌بێنێ که بڕیاری دڵخوازی خۆی بدا. مه‌رجی که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌ر ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راده‌ی هوشیاری سیاسی و ئاماده‌یی و هێز و رێکخراو بوونی ریزه‌کانی کورد. سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و حوکمڕانی 30 ساڵی رابردووه بۆ رێژیم، سیسته‌می سیاسی به هه‌موو دام وده‌زگاکانییه‌وه له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خوارێ له‌ت بووه، تاقمی بڕیار به‌ده‌ستی رێژیم به هۆی کووده‌تا و جینایه‌ته‌کانیه‌وه له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کییدا تووشی ریسوایی گه‌وره هاتووه، که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵگا له رکوودی ساڵانی رابردوو ده‌رباز بووه و جموجۆڵی سیاسی له ئاستی هه‌موو ئێران دا بووژاوه‌ته‌وه و ئاسۆی گۆڕانکاری سیاسی له ئێران دا روونکاتر بووه‌ته‌وه.
2- رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بێده‌نگییان ره‌چاو کرد، ته‌مه‌شاکه‌ر بوون و نه‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌ڵوێسته بێده‌نگی سه‌رانی بزووتنه‌وی سه‌وز له حاست پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و ماف و ئازادییه‌کانیه‌تی. بۆ ڕوڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌رهه‌ڵستکاریی و راسان و راستبوونه‌وه به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی، هه‌ر چه‌ند گرینگه به‌ڵام هه‌موو شت نییه. ئه‌وان به پله‌ی یه‌که‌م به‌لایانه‌وه گرینگ ئه‌وه‌یه که داخوا هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی کۆماری ئیسلامی، چۆن ده‌ڕواننه پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی و ئه‌مرۆ و پاشه‌رۆژی له ئێران‌دا. ئه‌م بێده‌نگیه‌ی کورد په‌یامێکی روون و شه‌فافه به سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و هه‌موو هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی.
3- هه‌رچه‌نده سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، که‌ش و هه‌وا و ده‌رفه‌تی له باری بۆ ئه‌وه ره‌خساندوه که حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان، خۆیان و گه‌له‌که‌یان بۆ شیمانه و پێشهاته سیاسییه‌کان ئاماده بکه‌ن و وه‌ک یاریکه‌رێکی به هێزی گۆڕه‌پانه‌که ده‌رکه‌ون، به‌ڵام راست به پێچه‌وانه‌وه پڕش و بڵاوی ریزی هێزه سیاسییه‌کان زیاتر بووه و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی تاکڕه‌وانه له حاند بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی پتر بووه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ململانێی هێزه کوردستانییه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتر و داشکاندن و " موزایده" له سه‌ر یه‌ک و له سه‌ر حیسابی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه واقعی ده‌کا. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌م رێگایه پڕ مه‌ترسییه بۆ کورد و پێویسته هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان، یه‌کگرتووانه و به گوتار و پلاتفۆڕمی هاوبه‌شه‌وه بڕۆنه نێو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئێرانه‌وه.
4- جێی خۆیه‌تی به بیر هه‌موو لایه‌کی بخه‌ینه‌وه که کورد له هاورێیه‌تی بێمه‌رج له گه‌ڵ بزووتنه‌وه سیاسییه‌کانی ئێران، هه‌ر له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌شرووته‌وه تا راپه‌رینی ساڵی 1357 ، هیچ قازانجێکی نه‌کردووه و بووته، سووته‌مه‌نی وه‌دیهاتنی ئامانجی هێزه‌کانی دیکه و هیچ گۆڕانێک له قازانجی خۆی به‌دیی نه‌هاتووه. ئه‌م ئه‌زموونانه حوکممان پێده‌که‌ن، که له سه‌ر ناسنامه و نێوه‌رۆک و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێ دابگرینه‌وه که پرسی کورد، مه‌سه‌له‌ی زه‌وتکرانی خاك و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییه. بۆیه هاوپه‌یمانی کورد له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و به‌شداری کورد له‌و هاوکێشانه‌دا، ده‌بێ به مه‌رجی قبووڵی پرێنسیپی به‌رابه‌ری حقوقی- سیاسی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و مافی کورد بۆ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له سه‌ر خاکی خۆی بێ.
5- پارتی ئازادیی کوردستان وه‌ک هێزێکی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، که نابێ له ژێر ده‌مامکی بزووتنه‌وه‌یه‌کی هه‌مووانیدا، به ناوی " ملت ایران" یان له قاوغی چه‌مک و وشه جوان و باوه‌کانی سه‌رده‌مدا، پرسی کورد پشت گوێ بخرێ، بتوێنرێته‌وه یان تا ئاستی کۆمه‌ڵێک ماف و ئازادیی کولتوری نزم بکرێته‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه وه‌دیهاتنی به‌رابه‌ری حقوقی- سیاسی کورد له گه‌ڵ هه‌ر نه‌ته‌ویه‌کی دیکه و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ریی له نێوان پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا به مافێک ده‌زانێ که له سه‌ری سوور و پێ‌داگر ده‌بێ.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
25جۆزه‌ردانی 2710
15 ژوئه‌نی 2010
دوایین نوێکردنه‌وه (چوارشه‌ممه, 16 یونیو 2010 08:35)

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)


.jpg)












