به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home بابه‌تی سیاسی پاڵپشتی پارێزه‌رانی سه ربه‌خۆی سلێمانی ده‌که‌ین!.


پاڵپشتی پارێزه‌رانی سه ربه‌خۆی سلێمانی ده‌که‌ین!.

کــــۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ له‌ _به‌ریتانیا
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 17/6/2010 هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌ک له‌ پارێزه‌رانی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات بۆ دیاری کردنی 15 کاندید له‌ پارێزه‌ران بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنفراسی گشتی پارێزه‌ران که‌ له‌ هه‌ولێر ده‌به‌سترێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مل ملانێ و کێشه‌یه‌کی ته‌واو که‌وتۆته‌ نێوان سه‌رجه‌م پارێزه‌ره‌کان که‌ سه‌ر به‌ سه‌ندیکای پارێزه‌رانی سلێمانین . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و سه‌ندیکایه‌ به‌شکراوه‌ له‌ نێوان کوتله‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان . له‌به‌رابه‌ر ئه‌م سێ کوتله‌ سه‌ره‌کیه‌ کوتله‌یه‌کی تر پێک هێنراوه‌ که‌ ئه‌م کوتله‌یه‌ سه‌ربه‌خۆن سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێکی سیاسی وحزبی نین و دژایه‌تیه‌کی ته‌واو ده‌کرێن له‌ لایه‌ن سێ کوتله‌که‌ی تر که‌ هاوپه‌یمانیه‌کیان پێک هێناوه‌ هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاتیان وه‌گه‌ڕ خستوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کوتله‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌شداری له‌و کۆنفراسه‌دا نه‌که‌ن مه‌به‌ستیانه‌ کۆنفراسه‌که به‌ ‌ئاقاری حزبی بوونێکی ته‌واودا به‌رن . ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م کوتله‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ زۆر به‌توندی داکۆکی له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی یاسا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت سنوورێک بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی دابنێن له‌ ناو دام و ده‌زگا حکومیه‌کان به‌ تایبه‌تی دادگاکان سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگه‌ڕێنه‌وه‌ . ئه‌م کوتله‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان پاڵپشتیه‌کی ته‌واوی گۆڕانیان کردوه‌، به‌ڵام ئێستا نیگه‌رانن له‌ به‌حزبی بوونی گۆڕان و ئه‌دای به‌رپرسه‌کانی بۆیه‌ ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندوه‌ . وه‌له‌زاری هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ ده‌ڵێن: گۆڕان ئێستا قه‌واره‌یه‌کی حزبین وه‌ک حزبه‌کانی تر سه‌ربه‌خۆییه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان له‌ ده‌ست داوه‌ وه‌ک حزب هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن واته‌ له‌ گۆڕه‌پانی جه‌ماوه‌ر دوور که‌وتونه‌ته‌وه‌ ، ئێمه‌ش ته‌واوی هێزو توانامان بۆ پشتگیری کردنه‌ له‌ جه‌ماوه‌ر و ناتوانین له‌ ڕێی حزبی بونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر به‌جێ بهێڵین واته‌ ( حزبی بوون به‌جێهێشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ جه‌ماوه‌ره‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ بۆ عه‌قڵی سیاسی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی)..
ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌و پارێزه‌ره‌ سه‌به‌خۆیانه‌ ده‌که‌ین هه‌موو تواناکانمان له‌ پێناو سه‌رخستنیان به‌کار ده‌هێنین، ده‌ست خۆشی له‌ هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان ده‌که‌ین ڕێگریه‌کی ته‌واو له‌ئاست ئه‌و ناپاک و گه‌نده‌ڵ و سپڵه‌لاورگه‌ حزبیانه‌ داده‌نێین و ڕووی نه‌فس نزمی تاک به‌تاکیان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئاشکرا ده‌که‌ین . به‌و هیوایه‌ی ئه‌زمونی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ بۆ شاره‌کانی تر بگوێزدرێته‌وه،..
ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online