سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا
شۆرش عه‌زیز سورمێ
له چوارچێوه‌ی هه‌وله‌کانیدا بۆ فشارخستنه سه‌ر گه‌شه‌پێدانی چالاکیه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران،ئه‌مجاره‌شیان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی بۆ جاری چواره‌م له دوای ساڵی(2006)، بریاری سه‌پاندنی سزای نوێی دا به‌سه‌ر ئێران.له ده‌رکردنی ئه‌و بریاره‌یدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی پشتی به بریاری(1929)به‌ست که له‌لایه‌ن وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌ک له ئه‌لمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا،پێشکه‌ش کرابوو.ئه‌و وولاتانه‌ی که ده‌نگیان بۆ پرۆژه‌ی بریاری سزاکه‌دا ئه‌مانه‌ن(ئه‌مه‌ریکا،روسیا،چین،فه‌ره‌نسا،به‌ریتانیا،نه‌مسا،ژاپۆن،مه‌کسیک،ئۆگاندا،بۆسنه،گابون، نیجیریا)،هه‌رچی تورکیا و به‌رازیله ئه‌وه له دژی ئه‌و بریاره ده‌نگیان دا،هه‌روه‌ها لوبنانیش له ده‌نگدانه‌که‌دا به‌شداری نه‌کرد.به پێی ئه‌و بریاره چیتر ئێران ناتوانێت له ده‌ره‌وه به‌رهه‌م بێنێت به‌تایبه‌تی له بواری چالاکیه هه‌ستیاره‌کان وه‌کو کانگه‌کانی یۆرانیۆم،جگه له‌مه‌ش له‌مه‌ودوا گشت ئه‌و پاپۆرانه‌ی که هه‌یه‌تی له نێو ده‌ریاکان ده‌بێت بپشکێنرێن، هه‌روه‌ها فرۆشتنی هه‌شت جۆره چه‌کی قورسی لێ قه‌ده‌غه کرا به‌تایبه‌تی تانکه‌کان.له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی ئه‌م بریاره ئێران ده‌مو ده‌ست بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد و چه‌ختی له‌سه‌رکرده‌وه که ئه‌م بریاره هیچ کار له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ناکات، به‌لکو له‌مه‌ودوا زیاتر گه‌شه به چالاکیه ئه‌تۆمیه‌کانی ده‌دات،هاوکات ئێران پێشوه‌خت رایگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ ،وولاته‌که‌ی پاشه‌کشێ ده‌کات له ووتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ رۆژاوا.جێگه‌ی سه‌رنجه سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی،ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌کاری ناهێنێ.له‌لایه‌کی تره‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی رووسیا رازی بوو به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا،که‌چی پێی وایه ئه‌و سزایه هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌تۆمی له جیهان،نموونه‌ی ئه‌مه‌ش کۆریای باکوره،که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی سزای له‌سه‌ر، که‌چی ئه‌و وولاته هه‌ر به‌رده‌وامه له گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی،ئه‌وه‌تا به‌م دواییه ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و وولاته رایانگه‌یاند که چه‌کی ئه‌تۆمیان به‌رهه‌مهێناوه،له‌م حاله‌ته‌دا سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه هیچ به‌هایه‌کی نیه.هه‌رچی وولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه ئێستاش پێی وایه که به سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه رێگه له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی دیالۆگی دیبلۆماسی ناگیرێت،به‌لام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئێران بۆچوونی جیاوازی هه‌یه که پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌مه‌ریکایه،هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئێران هیچ کاتێک پابه‌ند نه‌بووه به یاساکانی نێو ده‌وله‌تی، بۆیه گه‌ر واز له کێشه ئه‌تۆمیه‌که‌شی بێنێت، ئه‌وا به سه‌دان کێشه‌ی تر هه‌یه له‌و وولاته که کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی له‌به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگ نابێت.

.png)
.png)
.png)
.png)

.jpg)

.jpg)