ئێراق: وولاتێکی بێ حکومه‌ت
شورش عزیز سورمێ دوای تێپه‌ربوونی دوو مانگ به‌سه‌ر هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان له ئێراق،که‌چی هێشتا بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی ئه‌و وولاته له قۆناغێکی ئالۆزو ناسکدا ماوه‌ته‌وه،ئه‌ویش به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی حکوومه‌تی نوێ. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسیداره نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له ئێراق،که بریاره له مانگی ئابی ئه‌مسال جێبه‌جێ بکرێت،گه‌ر بێت و تا ئه‌و کات حکوومه‌تێکی نوێ له‌م وولاته‌دا دانه‌مه‌زرێ، ئه‌وه ره‌نگه بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر بێت،مه‌ترسی روودانی توندوتیژی تایفی زیاتر ده‌بێت، ئه‌وکات نه‌ک ته‌نها کێشی ناوه‌خۆیی سه‌رهه‌لده‌دات به‌لکو وولاتانی ده‌ورووبه‌ریش ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ ده‌ست له‌کاروباری سیاسی وولاتدا وه‌رده‌ده‌ن.هه‌رچه‌نده دوای هه‌لبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی مارسی رابردوو به روونی پارتی بردراو و نه‌بردراو ده‌رکه‌وتووه،به‌لام تاوه‌کو ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی رێککه‌وتن له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی حکوومه‌ت.بێگوومان لێره‌دا رۆڵی ده‌ره‌کی زۆر به ئاشکرایی دیاره، به‌تایبه‌تیش وولاتانی دراوسێ وه‌ک ئێران و تورکیا،چونکه تورکیا یه‌کێکه له‌وانه‌ی که پالپشتی له لیستی ئه‌لعراقیه ده‌کات و پێی باشه که (ئه‌یاد عه‌لاوی) ببێت به سه‌رۆکی حکوومه‌ت له ئێراق،هه‌رچی ئێرانه ئه‌وه بۆچوونه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی تورکیایه، هۆکاری ئه‌مه‌ش زۆر روونه چونکه ئێران هه‌میشه پالپشتی له شێعه‌کان کردووه به‌تایبه‌تیش له مالیکی،بێ گوومان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ،له‌به‌رئه‌وه‌ی له کاتی ئێستادا بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق،مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌روره‌یه بۆ سه‌ر ئێران،بۆیه له رێگه‌ی شیعه‌کانی ئێراقه‌وه ده‌توانێت له نزیکه‌وه کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکات.ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا تا راده‌یه‌ک دوورخرابێته‌وه له‌و ململانێیه سیاسیه سونیه‌کانن،جونکه بۆ ئه‌وان له هه‌لبژاردنی ئه‌م دواییه‌دا هه‌مان حاله‌تیان بۆ دروستبۆوه که له‌هه‌لبژاردنه‌که‌ی پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ریاندا هات.له‌به‌رئه‌وه گه‌ر هاوسه‌نگیه‌ک نه‌بێت له نێوان و سوننه و شیعه‌کاندا، ئه‌وه ناسه‌قامگیری له وولاته‌که‌دا به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه.له راستیدا گه‌ر دوای شه‌ش مانگی تریش حکومه‌تی نوێ دابمه‌زرێ، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسیارێتی به‌رێوه‌بردنی وولاته‌که بگرێته ئه‌ستۆ بۆ رزگارکردنی له‌و ته‌نگه‌ژه سیاسه‌ی ئێستادا،هه‌روه‌ها ئه‌رکی خۆیه‌تی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ وه‌دیهێنانی سه‌قامگیری له‌و وولاته‌که‌ی که دانیشتوانانی ماوه‌یه‌کی دوروودرێژه به‌ده‌ست کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیدا ده‌نالێنن. وه‌ک ده‌زانین له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، گشت وولاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌رواننه ئه‌و جموجۆلانه‌ی که له‌ناوه‌وه‌ی ئێراقدا ده‌کرێت، زۆر جاریش به روونی ئه‌و تێروانینانه به‌رچاو ده‌که‌ون له رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانیان له کاروباری ناوخۆی ووڵاته‌که،ئه‌مه جگه له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا ،جونکه ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانی خۆی له‌وێ جێبه‌جێ ده‌کات،زۆر جاریش به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وولاته‌که ده‌ست له کاروباری حکوومه‌تی ئێراقدا وه‌رده‌دات.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا له رێگه‌ی ئێراقه‌وه فشار ده‌خاته سه‌ر ئێران ،ده‌توانین بلێین ئه‌و شه‌ره سارده‌ی که له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران‌دا هه‌یه له سه‌ر خاکی ئێراقدا ده‌کرێت.

.jpg)












