پاککردنه‌وه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوین له چه‌کی ئه‌تۆمی
شورش عزیز سورمێدوا به دوای ئه‌و ووتووێژه دوروو درێژه‌ی که ماوه‌ی یه‌ک مانگی خایاند و له (نیویۆرک) ئه‌نجامدرا،زۆرینه‌ی وولاتانی جیهان رازیبوون به‌و پێشنیاره‌ی که سه‌باره‌ت به به‌ستنی کۆنفرانسێک له سالی 2012 بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی به‌تاڵ له چه‌کی ئه‌تۆمی له رۆژهه‌لاتی ناوین ئاراسته‌یان کرابوو، به‌لام به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه کارێکی ئاسان نیه. له‌و پێشنیاره‌دا که له 28 لاپه‌ره پێکهاتبوو گشت ئه‌و وولاتانه‌ی که په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌تۆمیان له ساڵی(1970)واژووکردووه،بریاریان له‌سه‌ردا.بێ گوومان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره ناوچه‌یه پێویسته فشار بکرێت سه‌ر ئێران و ئیسرایل که واز له دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی خۆیان بێنن و ئه‌و په‌یماننامه‌یه ئیمزا بکه‌ن، به‌لام ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌نجام بدرێت،چونکه تاوه‌کو تاشتی نه‌که‌وێته نێوان ئیسرایل و وولاتانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ک و ئێرانیش واز له گه‌شه‌پێدانی به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی نه‌هێنێت ، به هیچ جۆرێک ئه‌و ناوچه به‌تاڵه له چه‌کی ئه‌تۆمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دروست نابێت.ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه گرینگی بینینی رۆڵی وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له سه‌رکه‌وتن و شکست هێنانی ئه‌و پلانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌مریکا ده‌توانێت باوه‌ر به ئیسرایل بێنێت که ئاماده‌بێت له به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره رازی بێت و واز له چه‌که ئه‌تۆمیه‌که‌ی بێنێت.هه‌رچی له‌مه‌ر ئێرانه ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا گه‌ره‌نتی پاڵپشتیکردنی وولاتانی عه‌ره‌بی ده‌کات له سه‌پاندنی سزای نوێ بۆ سه‌ر ئێران به هۆی به‌رده‌وامبوونی له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی. له راستیدا ئه‌و پێشنیاره بۆ یه‌که‌م جار میسر ده‌ستپێشخه‌ری کرد له سالی(1995) ، که ده‌یویست کۆنفرانسێک ببه‌سترێت له‌مه‌ر رێککه‌وتن بۆ دامه‌زراندی ئه‌و ناوچه‌یه که به‌تاڵ بێت له چه‌کی ئه‌تۆمی له رۆژهه‌لاتی ناوین، هه‌روه‌ها له کۆنفرانسه‌که‌شدا گشت وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوین به‌شدار بن له‌نێویاندا ئیسرایل و ئێرانیشی تیادا بێت،به‌لام ئه‌وکات ئه‌و بایه‌خه‌ی پێنه‌درا و هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆوه نه‌بینی،تاوه‌کو ئه‌مساڵ که جارێکی تر میسر پێشنیاره‌که‌ی سه‌رله‌نوێ خسته‌وه به‌رده‌وم ئه‌و وولاتانه،ئه‌وه‌بوو دواتر (باراک ئۆباما)ی سه‌رۆکی وولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ره‌زامه‌ندی خۆی پیشاندا به به‌شداریکردنی هه‌ر چوار هێزه ئه‌تۆمیه‌که‌ی تر که ئه‌وانیش(به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا،روسیا و چین)ه،وه‌کو پاڵپشتیکردنێک له پێشنیاره‌ی وولاتی میسر و وولاتانی تری عه‌ره‌بی. به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه له‌رووی ئه‌منیه‌وه کارێکی زۆر گرینگه گه‌ر بێت و به شێوه‌یه‌کی جیدی جێبه‌جێ بکرێت،هه‌روه‌ها هێنانی ئیسرایل و ئێرانیش بۆ سه‌ریه‌ک مێز بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی یه‌کتری له مه‌ترسیه ئه‌منیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه.

.jpg)












