تورکیا‌و کێشه ئیقلیمی و جیهانیه‌کان
شورش عزیز سورمێماوهیهکه تورکیا بۆته مه‌لبه‌ندی به‌ستنی لوتکه‌و کۆنفرانسی جیاجیا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئیقلیمی و جیهانی،له‌وانه کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و نه‌بوونی حکوومه‌ت له ئێراق و دواتریشیان به‌ستنی لوتکه سه‌باره‌ت به سۆماڵ.ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی تورکیائه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه رێگاچاره بۆ گشت کێشه‌کانی ناوچه‌که بدۆزێته‌وه،بێ گومان ته‌نیا کێشه‌ی کورد نه‌بێت له وولاته‌که‌ی که چاره‌سه‌ری بۆ نیه. له‌و لوتکه سێ قۆلیه ی که رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له شاری ئه‌ستنبول به‌سترا، له نێوان تورکیا و ئێران و قه‌ته‌ر، باس له دۆسیه‌ی ناوچه‌که کرا،له پێشووی هه‌مووشیانه‌وه دۆسیه‌ی ئێراق و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.هه‌ر له لوتکه‌که‌دا هه‌رسێ لا چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت بگه‌ن به‌و بریاره‌ی که مه‌سه‌له‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆک حکوومه‌تی ئێراق یه‌کلا بکه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها سوریا‌و قه‌ته‌ریش پالپشتی خۆیان بۆ هه‌لوێستی تورکیا دووپاتکرده‌وه که له‌به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پیشانی داوه.له راستیدا هۆکاری ده‌ربرینی ئه‌و هه‌لوێسته‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به ئێران له پالپشتیکردنی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئاشکرایه،چونکه له رێگه‌ی ئه‌و سنوره درێژه‌ی که هه‌یه نێوانیاندا په‌یوه‌ندییه‌کی ئابوری توند به‌یه‌کیان ده‌به‌ستێته‌وه،بۆیه هێرشکردن بۆ سه‌ر ئێران کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر بارودۆخی تورکیاش. ئه‌وه‌ی له‌و لوتکه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رنج راکێشان بوو، بانگهێشت نه‌کردنی ئێراق بوو بۆ به‌شداریکردن، له‌کاتێکدا مه‌سه‌له‌ی ئێراق ته‌ورێکی گرنگ و سه‌ره‌کی لوتکه‌که بوو. ووتووێژکردنی نێوان سه‌رکرده‌کانی ئه‌و سێ وولاته سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای ئێراق له‌دوای هه‌لبژاردن ، به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئێراق به‌لای زۆر له وولاتانی رۆژاوا نائاسایی بوو،به تایبه‌تی له‌و کاته‌ی که هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئێراق خۆیان سه‌رۆک وه‌زیرانی وولاته‌که‌یان ده‌ستنیشان نه‌کردووه،که‌چی له‌وولاتێکی دراوسێ باس له ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق ده‌کرێت.له راستیدا ئامانجی ئه‌و لوتکه‌یه هه‌لوێست وه‌رگرتن بوو له‌به‌رامبه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی ئێراق،جگه له‌مه‌ش یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆک حکوومه‌تی ئێراق بوو. ئه‌ی باشه گه‌ر ئه‌و سێ وولاته ئه‌وه‌نده له خه‌می ئێراق دان، بۆچی رێز له ویستی ئێراقیه‌کان ناگرن؟ .وه‌ک ده‌زانین هه‌ر له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌لبژاردنه‌کانی ئێراق،تورکیا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعراقیه پاراست،چونکه به‌لای ئه‌و لیستێکی نیشتیمانی غه‌یره تایفیه،به‌لام کێشه‌که لێره‌دا ئێرانه که پالپشتی له هه‌ردوو لیستی شیعه ده‌کات،و به گومانه‌وه ده‌روانێته لیستی ئه‌لعراقیه. به‌لام له کۆتاییدا بۆچوون و رێککه‌وتنی نێوان وولاتانی دراوسێی ئێراق ئه‌وه‌نده گرینگ نیه بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت،به‌لکو گرینگ ئه‌وه‌یه لایه‌ن و پارته سیاسیه‌کانی ناوخۆی ئێراق کۆک بن و رێککه‌ون له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی داهاتووی وولاته‌که‌یان.

.jpg)












