به‌رپرسی مالپه‌ر:
شورش عزیز سورمێ


info@hetawikurdistan.it

shorshsurme@yahoo.it

مالپه‌ری پانۆراما کوردۆ به‌ براوزه‌ری فری فۆکس باشتر ده‌بیندرێ


***************************

کتێبێکی نوێ دابه‌زێنه
*****************************

کتێبی ئاشتی به‌ زاری منداڵان‌




 
یه‌که‌م گۆڤاری کوردی به‌ زمانی ئیتالی سالی
1991




قه‌لای ده‌م ده‌م له‌به‌ر ئاگه‌ردانی ئیتالیه‌کان


یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی ئیتالی کوردی نووسینی
مه‌ورسییۆ  گه‌رزۆنی 1878



  

رۆژنامه‌ی کوردی
knwe.gif taaxi.gif xebat.gif peyv1.gif rega.gif evro.gif a_logoi-kp.gif peyamner.gif avesta.jpg
Home بابه‌تی سیاسی رۆژنامەیەکی روسی؛ بۆمبی کورد لە ئێران دەتەقێتەوە


رۆژنامەیەکی روسی؛ بۆمبی کورد لە ئێران دەتەقێتەوە

کاتژمێر: رۆژنامەی (Pravda) چاپی روسیا، لەوتارێکیدا باس لە پرسی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەکا و دەڵێ ئێران دان بەهیچ مافێکی کوردەکان دانانێت.

رۆژنامەکە وتارێکی لەژێر سەردێڕی "ئایا ئێران بە بۆمبی کورد دەتەقێتەوە؟"، بەقەڵەمی سێرگی بالماسۆڤ بڵاو کردۆتەوە. نوسەر پێی وایە ئێران تەنانەت تەحەمولی یەهودی، ئاشوری و ئەرمەنیەکان دەکات، بەڵام تەحەمولی گەلی کورد ناکا. ەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فورات، رۆژنامەکە ئاماژە بەپێشێلکردنی مافی کوردەکان بەدرێژایی چەندین سەدە دەکا تا دەگاتە سەردەمی رژێمی پاشایەتی و رژێمی ئێستا. هەروەها باس لەدوایین شەپۆلی لەسێدارەدانی کوردەکان دەکات و پێی وایە کوردەکان لەلوتکەی تەقینەوەدان.

کورتەی ئەو شڕۆڤە وتارەی ئەمڕۆ لەرۆژنامەی (Pravda)دا بڵاو کراوەتەوە، بەمجۆرەیە:

کوردەکان لەداهاتودا دەبنە کێشەیەکی گەورەتر بۆ ئێران. کورد کە بەدرێژایی سەدەی بیستەم مەترسیەکی گەورە بوە بۆ ئێران، هێشتا کێشەکەی چارەسەر نەکراوە. چونکە کوردەکان لەو وڵاتە بچوکترین مافی خۆبەڕێوەبردنیان نیە. لەم روەوە، ژمارەی ئەو کوردانەی چارەسەری کێشەکە لە رزگاری نەتەوەییدا دەبینن، رو لە زیاد بون دەکات.

کوردەکانی ئێران لە هەوڵدانە گەورەکانیاندا لە ساڵی 1912 و ساڵانی 1917 بۆ 1922 سەرکەوتو نەبون. ئەو کات، تاران راپەڕینەکانی سەرکوت کرد. هۆکاری سەرەکی ئەو سەرنەکەوتنەش، پەرتەوازەیی کوردەکان و نەبونی پشتگیرییەکی دەرەکی بو. دوابەدوای جەنگی دوهەمی جیهانی شانس لەدەرگای کوردەکانی ئەو پارچەیەی دا. لەگەڵ کەوتنە ناوەوەی سوپای سۆڤیەت بۆ ناوچەکە لەساڵی 1946دا، کۆماری کورد لە مەهاباد لەدایک بو. بەڵام سۆڤیەت لەژێر گوشاری رۆژئاوا پاشەکشەی کردو رژێمی شا دەستی بەسەر ناوچە ئازادکراوەکان داگرتەوە. لێبەلێ کوردەکان هەرگیز کۆماری مەهابادیان لە بیر نەکرد. بەتایبەت لە سەردەمی شادا کێشەی کورد زۆر زیاتر زەق بۆوە. چونکە ئەوان بۆیان نەبو بە زمانی خۆیان پەروەردە ببینن و لەسەرەتایی ترین مافەکانیان بێبەش بون. ئەمە رێگەخۆشکەر بو بۆ راپەڕینی 1967. کوردەکان هەرگیز وازیان لە خەبات نەهێنا. رژێمی شا کە بەو شێوە کەمینە نەتەوەکانی سەرکوت دەکرد، کۆتایی پێهات.

لەڕاپەڕینی 1979، رۆڵی هەرە پێشەنگ کوردەکان بینیان. کوردەکان لەشۆڕشی خومەینیدا رۆڵێکی چالاکیان گرتە ئەستۆ و دەسەڵاتی ناوچەکانی خۆیان گرتە ئەستۆ، بەڵام حکومەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتوی تاران هەمو جۆرە مافێکی ئۆتۆنۆمی کوردەکانی رەت کردەوەو زستانی 80-1979 خەباتی ئەوانی سەرکوت کرد.

بێگومان هۆکاری سەرەکی، نەبونی یەکریزی کورد بو. لەو کاتەوە، رەوشی کوردەکان لەسەردەمی شا خراپتر بۆوە. بارودۆخی کوردەکان تەنانەت لەسەردەمی دەسەڵاتی لیبڕاڵەکانیشدا باش نابێ. لەسەردەمی دەسەڵاتی خاتەمی لە 2005 ـ 1997 دا گۆڕانێکی ئەوتۆ روی نەدا. ئێران نکۆڵی لەوە دەکات کوردەکان نەتەوەیەکی جیاواز بن و مافی ئۆتۆنۆمییەکانیان لێ زەوت دەکا. نمونەی هەرە بەرچاوی ئەمە بونی نوێنەرانی ئەرمەنی و ئاشوری و یەهودیە لەپەرلەمانی ئێراندا کە کوردەکان لێی بێبەرین.

ئەو کێشانە تەنیا لە روی سیاسیەوە لە ئارا دا نین، بەڵکە لەروی ئابوریشەوە نایەکسانیەکی گەورە هەیە. جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان ناوچەکانی فارس نشین و ناوچەکانی کوردنشین و دابەشکردنی داهات بەسەر ئەو ناوچانەدا. بەرهەمهێنان لەناوچە کوردیەکان لەخاڵی سیفر دایە.

سەرباری هەمو ئەوانە تاران چالاکانی سیاسی کورد لە سێدارە دەدا و کوردەکان لەلوتکەی تەقینەوە دان.

رۆژنامەی (Pravda، راستی) رۆژنامەیەکی بەناوبانگی روسیایە کە رۆڵێکی گرنگی هەبوە لە شۆڕشی 1917ی سۆڤیەت و بەهۆی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و نوسراوەکانی لەسەرانسەری جیهاندا ناسراوە.
www.24katjimer.com  ‌سه‌رچاوه‌:
 
February 2012
MTWTFSS
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829 
Tv online